ڤیدیۆ

به‌ به‌ردباران پێشوازی له‌ په‌نابه‌ران كرا

په‌نابه‌رانی كه‌مپی یانێنا به‌ به‌ردباران پێشوازیان له‌ په‌نابه‌رانی نوێ كرد

 

به‌ پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، 82 په‌نابه‌ر له‌ كه‌مپی مۆریا له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس گواسترانه‌وه‌ بۆ كه‌مپی كاچیكا له‌ شاری یانێنا له‌ باكوری یۆنان.

پێش ئه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ نوێكان بگه‌نه‌ ئه‌و كه‌مپه‌، په‌نابه‌ران و دانیشتووی كه‌مپه‌كه‌ به‌رده‌م درگاكه‌یان گرت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ په‌نابه‌رێكی دیكه‌ نه‌چێته‌ كه‌مپه‌كه‌یان و به‌ پێی وته‌ی خۆیان، شوێنی دیكه‌ نه‌مابوو بۆ په‌نابه‌ری نوێ.

دوای گه‌یشتنی پاسی 82 په‌نابه‌ره‌كان بۆ ئه‌و كه‌مپه‌، په‌نابه‌ره‌كانی كه‌مپه‌كه‌ به‌ به‌رد په‌لاماری پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كه‌یان دا و بۆ ئه‌وی ئه‌و 82 په‌نابه‌ره‌ داخلی كه‌مپه‌كه‌ نه‌كرێن.

پۆلیسه‌كاب، به‌ غازی فرمێك بڵاوه‌ی به‌ په‌نابه‌ره‌كان كرد و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ر 82 په‌نابه‌ره‌ نوێكه‌ له‌ كه‌مپی كاچیكا، ناونوس كران و نشته‌جێ كران.

 

به‌ڤیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ڕووداوه‌كه‌ لێره‌ ببینه‌

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close