په‌نابه‌ران

په‌نابه‌رێكی عێراقی له‌ دورگه‌ی كۆس به‌ هۆی ده‌سدرێژی سێكسیه‌وه‌ بۆ سه‌ر منداڵێك ده‌ستگیر كرا

منداڵێكی 16 ساڵ هاوكاری هاوڵاتیه‌ عێراقیه‌كه‌ی ده‌كرد

هاوڵاتیه‌كی عێراقی ته‌مه‌ن 63 ساڵ له‌ گه‌ڵ منداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌ كه‌مپێكی دورگه‌ی كۆس هاوڵی ده‌سدرێژی سێكسیان دا بۆ سه‌ر منداڵێكی دیكه‌ی عێراقی ته‌مه‌ن 12 ساڵ.

ێه‌م هه‌واڵه‌ كه‌مپی دورگه‌ی كۆسی هه‌ژاندووه‌ به‌ بیستنی په‌نابه‌رێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵ كه‌ هه‌وڵی دا ده‌سدرێژی سێكسی بكاته‌ سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ.

چۆن ڕووداوه‌كه‌ ڕوویدا:

چه‌ند ڕۆژێك تاوانباره‌كان، چاودێری منداڵه‌ عێراقیه‌ ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌كه‌یان ده‌كرد و نیوه‌ڕۆی ڕۆژژی سێشه‌ممه‌، كاتێك بینیان كه‌ دووری دایك و باوكی وه‌ستاوه‌ و به‌ته‌نیا له‌ كه‌مپه‌كه‌دا دانیشتووه‌، په‌له‌ماریان دا و به‌زۆره‌مله‌ بردیانه‌ ژوری په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌ ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌كه‌. منداڵه‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵیه‌كه‌ كه‌ هاوكاری ده‌كرد، ده‌می منداڵه‌ 12 ساڵیه‌كه‌ گرت و به‌ستیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جووڵه‌ نه‌كات و هه‌ردووكیان پێكه‌وه‌ ده‌سدرێژی سێكسی له‌ گه‌ڵ بكه‌ن.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند په‌نابه‌رێكی دیكه‌ له‌و كه‌مپه‌، هه‌ستیان كرد به‌ ڕووداوه‌كه‌، منداڵه‌كه‌یان ڕزگار كرد و پۆلیس و دایك و باوكیان لێ ئاگادار كردنه‌وه‌.

تاوانبار و هاوكاره‌كه‌یشی  له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی دادگا كران و ده‌ستگیر كران.

دوای پشكنینی پۆلیسه‌كان له‌ مۆبایلی په‌نابه‌ره‌ عێراقیه‌ ته‌مه‌ن 63 ساڵیه‌كه‌، دۆزرایه‌وه‌ كه‌ وێنه‌ی ڕوتی منداڵی زۆر تێدا بوو، كه‌ به‌شێك له‌ وێنه‌ی منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان 6 ساڵان بوو.

له‌ ئێستادا، وێنه‌ و زانیاری ئه‌و دوو تاوانباره‌ ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپۆل كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن، ئایه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ به‌ هیچ باندێكی ده‌سدرێژی سێكسی منداڵان.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

وێنه‌ی تاوانبه‌ره‌كان
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close