په‌نابه‌ران

هاوڵاتیه‌كی یۆنانی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی توركیاوه‌ وه‌ك قاچاخچی په‌نابه‌ران ده‌ستگیر كرا

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 20 ساڵ زیندانی بكرێت

هاوڵاتیه‌كی یۆنانی كه‌ خێزانداره‌ و خاوه‌نی 4 منداڵه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستی له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ 20  كۆچبه‌ری ئێرانی به‌ یه‌خته‌كه‌ی خۆی بگوازێته‌وه‌ بۆ دورگه‌ی لێسڤۆس، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ریایی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كرا.

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ 20 ساڵ زیندان بكرێت

تا ئێستا كه‌سوكاره‌كانی هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كه‌، باوه‌ڕ ناكه‌ن، كه‌ كه‌سێكی خۆیان قاچاخچیه‌ یۆنانیه‌كه‌، كه‌سێكی گه‌نج و فه‌قیره‌ و خاوه‌نی 4 منداڵه‌. كه‌سوكاری ده‌ڵێن، خه‌ڵه‌تێنراوه‌، نه‌یزانیوه‌ ئه‌و كاره‌ چه‌ند خه‌ته‌ره‌ ئه‌گه‌رنا كاری وای نه‌ده‌كرد.

به‌ پێی میدایكانی توركیاوه‌، هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌كه‌ وه‌ك قاچاخچی ده‌ستگیر كراوه‌. به‌ نایاسایی به‌ یه‌ختی شه‌خسی خۆی، گه‌یشتۆته‌ كه‌نا ئاوه‌كانی توركیاوه‌ و له‌وێ 20 كۆچبه‌ری ئێرانی هه‌ڵگرتووه‌ به‌ مه‌به‌ستی گواسته‌نه‌وه‌یان بۆ دورگه‌ی لێسڤۆس به‌ڵام دوای چه‌ند خوله‌كێك له‌ ده‌ریای ئیجێدا له‌ خاكی توركیادا له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریای توركیاوه‌ ده‌ستگیر كرا.

ئێگه‌ری هه‌یه‌، له‌ دادگای توركیا، تا 20 ساڵ زیندانی بكرێت. كه‌سوكاره‌ یۆنانیه‌كانی ده‌ڵێن، له‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ بتوانن، بیسه‌لمێنن كه‌ ئه‌و شه‌خسه‌ له‌ لایه‌ن باندێكه‌وه‌ خه‌ڵێته‌نراوه‌ به‌و هۆیه‌وه‌.

پارێزه‌ری قاچاخچیه‌ یۆنانیه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بیسه‌لمێنین كه‌ خه‌ڵێته‌نراوه‌، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ ئازاد بكرێت.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌رێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close