Uncategorized

ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی١٢ ڕادەگەیەنرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند.

ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٠١٩/١٠/٨)ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند” بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بەرێژەی لە 74% خوێندکار لە پلانی گشتی وەرگیراون.“

ئاشکرایشیکردووە”وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئەمساڵدا بە رێژەی لە ٣٠% زیادی کردووە، ڕێژەی وەرنەگیرانی خوێندکارانیش ٤% بووە“.

سەبارەت بەکاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاندووە” کاتژمێر ٥ی ئێوارە خوێندکاران دەتوانن لەڕێگای لینکی تایبەت بەزانکۆلاینەوە ئەنجامی وەرگیرانیان وەربگرنەوە“.

لینکی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان
www.regayzanko.com

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close