په‌نابه‌ران

په‌نابه‌رێكی ته‌مه‌ن 54 ساڵ ده‌سدرێژی سێكسی كرده‌ سه‌ر منداڵێكی 6 ساڵان

پۆلیس تاوانباره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد

له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی سه‌نته‌ری ئه‌سینا به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی ئۆمۆنیا، په‌نابه‌رێكی ئه‌فریقی ته‌مه‌ن 54 ساڵ ده‌سدرێژی به‌رامبه‌ر منداڵێكی ئه‌فریی ته‌مه‌ن 6 ساڵ ئه‌نجام دا.

ڕۆژی هه‌ینی، دایكی منداڵه‌كه‌، سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ئۆمۆنیای كرد و سكاڵای تۆمار كرد بێ ئه‌وه‌ی بزانێك كێ تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌. دوای ئه‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان له‌ ئه‌سینا  له‌ لایه‌ن پزشكه‌كانه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و منداڵه‌ ده‌سدرێژی سێكسی به‌رامبه‌ر كراوه‌.

دوای لێكۆڵیه‌نه‌ی پۆلیسه‌كان، منداڵه‌كه‌ شێواز و روخساری په‌نابه‌ره‌ ئه‌فریقیه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردن و دوای چه‌ند ڕۆژێك، دوێنێ ئێواره‌، تاوانباره‌كه‌ له‌ هۆتێلی ئاكیلیۆن (Achilion Hotel) ده‌ستگیر كرا و ڕه‌وانه‌ی دادگا كرا.

پشتیوان جاف

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close