په‌نابه‌ران

بە‌ریتانیا: 39 كۆچبە‌ر بە‌ مردووی لە‌ ناو بارھە‌ڵگرێكدا دۆزرانە‌وە‌

بارھە‌ڵگرە‌كە‌‌ لە‌ بوڵغاریا بە‌رێكە‌وتوبوو

لە‌ وڵاتی بە‌ریتانیا 39 كۆچبە‌ر لە‌ ناو بارھە‌ڵگرە‌كە‌دا بە‌ مردووی دۆزرانە‌وە‌.

بە‌ پێی زانیاریە‌ سە‌رە‌تاییە‌كان، بارھە‌ڵگرە‌كە‌ لە‌ وڵاتی بوڵغاریاوە‌ لە‌ ڕۆژی شە‌ممە‌وە‌ بە‌رێكە‌وتوبوو، واتە‌ بە‌ ماوە‌ی 4 ڕۆژ كۆچبە‌رە‌كان لە‌ ناو بارھە‌ڵگرە‌كە‌دا بوون. لە‌ یە‌كێك لە‌ پاركی بارھە‌ڵگرە‌كان لە‌ ناوچە‌یە‌كی نزیكی لە‌ندە‌ن لە‌ لایە‌ن  پۆلیس ، كۆچبە‌رە‌كان بە‌ مردووی دۆزیە‌وە‌ و بە‌پە‌لە‌ ئامبوڵانسیان ئاگادار كردە‌وە‌.

شۆفێرە‌كە‌ بە‌ ڕە‌گە‌ز ئیرلە‌ندیە‌ و تە‌مە‌نی 25 ساڵە‌، دە‌سبە‌جێ دە‌ستگیر كرا و لە‌ ئێستادا لۆكۆڵینە‌وە‌ لە‌ سە‌ر ڕووداوە‌كە‌ دە‌كرێت

دە‌ریا جە‌مال

پە‌یامنێری پشتی-نیوز لە‌ بە‌ریتانیە‌

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close