په‌نابه‌ران

به‌لجیكا: 9 كۆچبه‌ری كورد له‌ ناو بارهه‌ڵگرێكدا ده‌ستگیر كران

به‌ نیاز بوون به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ بكه‌ون

ئه‌مڕۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ دوو ڕووداوی جیاواز دا، نزیكه‌ی 20 كۆچبه‌ر  له‌ بارهه‌لگردا ده‌ستگیر كران.

سه‌ره‌تا له‌ ناوچه‌ی سێن ترۆن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتی بروكسێلی پایته‌ختی به‌لجیكا، 11 كۆچبه‌ری ئه‌فریقی له‌ بارهه‌ڵگرێكدا ده‌ستگیر كران له‌ لایه‌ن پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

به‌ پێی ئاژانسی AP, شۆفێرێكی بارهه‌ڵگرێكی دیكه‌ كه‌ به‌نیاز بوو به‌ڕێ بكه‌وێت به‌ره‌و وڵاتی به‌ریتانیا له‌ پاركینگێكدا  له‌ ئۆتۆبان ڕاوه‌ستا چونكه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ی كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌بوو. پۆلیسی به‌لجیكی گومانی لێكرد و دوای پشكنین، ده‌ركه‌وت كه‌ 9 كۆچبه‌ری كورد له‌ ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا شاردراونه‌ته‌وه‌. ده‌ستبه‌جێ شۆفێر و كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان ده‌ستگیر كران.

میدیاكانی به‌لجیكا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زانیاری گه‌یشتبووه‌ پۆلیسی به‌لجیكا كه‌ ئه‌و بارهه‌ڵگرا كۆچبه‌ری نایاسایی شاردۆته‌وه‌ هه‌روه‌ها، به‌ نیاز بوو له‌ مینای زێبروگێ (Zeebrugge) بیان به‌ڕێنێته‌وه‌ وڵاتی به‌ریتانیا.

ئه‌و 39 كۆچبه‌ره‌ی كه‌ له‌ بارهه‌ڵگرێكدا له‌ به‌ریتانیا گیانیان له‌ ده‌ستدا، له‌ چه‌ند ڕۆژێكی ڕابردوودا، هه‌مان مینایان به‌كار هێنابوو بۆ په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.

 

ده‌ریا جه‌مال  (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News له‌ فه‌ڕه‌نسا

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close