په‌نابه‌ران

حكومه‌تی یۆنان تا كۆتای ساڵی 2020 به‌ نیازه‌ 10.000 كۆچبه‌ر دیپۆرت بكاته‌وه‌

هه‌موو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ دیپۆرتی توركیا ده‌كرێنه‌وه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ نیازن له‌مه‌ودوا په‌نابه‌ران و كۆجبه‌ران له‌ یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پرۆفایلی په‌نابه‌رییان هه‌یه‌ له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ناو شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان ده‌كرێن و هه‌ر كه‌سێكیش مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری نه‌بێت، دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌نه‌وه‌.

ستێلیۆس پێچاس (Stelios Petsas)  وته‌بێژژی حكومه‌تی یۆنان، ئاشكرای كرد كه‌ به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ی ئاماده‌یان كردووه‌، ده‌یانه‌وێت تا كۆتای ساڵی 2020 نزیكه‌ی 10.000 كۆچبه‌ر كه‌ مافی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رییان نیه‌ له‌ یۆنان، دیپۆرتی توركیایان بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر په‌نابه‌رێك پابه‌ندی یاساكان نه‌بێت كه‌ پێشوتر پێی وتراوه‌، یاخود كاری نه‌خوازراو بكات و ئاژاوه‌چی بێت، كه‌یسه‌كه‌ی ده‌چێته‌ به‌رده‌م لیژنه‌یه‌ك كه‌ به‌ خێرایی لێكلینه‌وه‌ی له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن و ڕه‌فزی پێده‌دان و ڕه‌وانه‌و كه‌مپی داخراوی ده‌كه‌ن و له‌وێش دیپۆرتی توركیای ده‌كه‌نه‌وه‌.

وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو كه‌ به‌م یاسایه‌ ده‌یانه‌وێت په‌نابه‌ران بزانن له‌م وڵاته‌ یاسا هه‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌مووان پابه‌ندی بن و یۆنان وڵاتێكی ئاژاوه‌ و نایاسایی نیه‌. هه‌ر په‌نابه‌رێك پێویستی به‌ پاراستن هه‌بێت، پێویسته‌ پابه‌ندی یاساكان بێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تا كۆتای مانگی 11ی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 4.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ناو شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ره‌كان له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان. هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری یۆناندا، چه‌ند كه‌مپی نوێ دروست ده‌كرێن كه‌ هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌كی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی دورگه‌كان.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close