په‌نابه‌رانخورهه لاتی ناوه راستکوردستان

ئه‌سینا: 2 كورد به‌ تۆمه‌تی تیرۆریستی ده‌ستگیر كران

له‌ ناوچه‌ی پالێۆ فالیرۆ ده‌ستگیر كران

پۆلیسی یۆنان دوو كوردیان ده‌ستگیر كرد كه‌ گومانیان لێده‌كرێت ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی بن

 

ڕووداوێكی جیاوز له‌ ناوچه‌یه‌كی ئه‌سینا ڕوویدا كه‌ تێیدا دوو كورد، له‌ شه‌وی ڕابردوودا ده‌ستگیر كران به‌ تۆمه‌تی تیرۆرست.

شه‌وی ڕابردوو 6/11/19 له‌ ناوچه‌ی پالێۆ فالیرۆ (Paleo Faliro) له‌ ئه‌سینا، پۆلیسی یۆنان دوو كه‌سی گومانانلێكراو ده‌ستگیر كرد كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كورد بوون. كورده‌كان له‌ سه‌ره‌تا، هه‌وڵیاندا له‌ ژێر ڕكێفی پۆلیسدا ده‌رباز بن. به‌ڵام دواتر ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه كران.

به‌ پێی ئاژانسی یۆنان، كورده‌ گومانلێكراوه‌كان له‌ بنكه‌ی پۆلیسدا هه‌وڵیاندا په‌نجه‌مۆر و وێنه‌یان تۆمار نه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌فیان ئاشكرا نه‌كرێت كه‌ گومان ده‌كرێت تێوه‌گلابن له‌ ڕابردوو به‌ تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی.

دواتر له‌ سیسته‌می پۆلیسدا ناویان ده‌رچوو كه‌ پێویستیان به‌ ”پشكنینی تایه‌ته‌”.

ئه‌م چۆره‌ پشكنینه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی یۆنانه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رده‌چن كه‌ به‌دوایان ده‌گه‌رێن و كه‌سانی گومانلێكراون به‌ كاری تیرۆریستی.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ یۆنانیه‌كان، هه‌ردوو كورده‌ گومانلێكراوه‌كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز كوردی باكوری كوردستانن و له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هیچ وته‌یه‌كیان ئاشكرا نه‌كرد. ئه‌مڕۆ  ڕه‌وانه‌ی دادگا كران كه‌ له‌وێشدا ڕازی نه‌بوون وێنه‌ و په‌نجه‌مۆریان تۆمار بكرێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی زیندانی كران.

له‌ ئێستادا پۆلیسی یۆنان به‌دواداچوون ده‌كات، تا چه‌ند ئه‌م كوردانه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ كوردیه‌كانی توركیا و یۆنان، هه‌روه‌ها ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی توركیا له‌م  ڕووداوه‌دا چۆن ده‌بێت.

هه‌ورامان خالید (Hawraman Khalid)

په‌یامنێری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close