په‌نابه‌رانجیهان

فه‌ڕه‌نسا: 1.600 په‌نابه‌ر له‌ پاریس دوور خرانه‌وه‌

پۆلیسی پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 1.600 په‌نابه‌ری له‌ دوو باڵه‌خانه‌ی جیاوازی نایاساییدا له‌ باكوری پاریس له‌ ناوچه‌ی سێن ده‌نی (Saint-Denis) دوور خسته‌وه‌.

 

ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ ڕۆژێك پێش ئه‌وه‌ وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، كریستۆر فكاستانێر (Christophe Castaner) به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ له‌ پاریس ده‌ژین له‌ باڵه‌خانه‌ و كه‌مپی نایاسایی له‌ پایته‌ختا دووریان بخاته‌وه‌.

پۆلیسی پاریس له‌ تویته‌ردا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ 1.606 په‌نابه‌ری له‌ چه‌ند كه‌مپێكی نایاساییدا دوور خسته‌وه‌ . له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 600 پۆلیس و هێزی ئه‌منی به‌شدار بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ پاسی تیابه‌ت بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كاتی بگوازرێنه‌وه‌.

جێگری شاره‌وانی پاریس، دۆمینیك ڤێرسینی به‌ میدیاكانی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند كه‌ به‌شێك له‌ په‌نابه‌ره‌كان كه‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هه‌ڵهاتن چونكه‌ ئه‌وراقی فه‌رمیان پێنه‌بوو. هه‌روه‌ها، ڤێرسینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مه‌ 59هه‌مین چۆل كردنی كه‌مپی نایاسایی په‌نابه‌رانه‌ له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌.

به‌رپرسی پۆلیسی پاریس به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند:

جارێكی دیكه‌ ناهێڵم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نابه‌ران له‌ پاریس كه‌مپی نایاسایی دروست بكه‌ن

 

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News له‌ فه‌ڕه‌نسا

 

وێنه‌كان له‌ ئاژانسی AFP وه‌رگیراون

(Photo by Christophe ARCHAMBAULT / AFP)

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close