په‌نابه‌رانجیهان

به‌ڤیدیۆ: له‌ هۆڵه‌ندا 25 كۆچبه‌ر له‌ ناو بارهه‌ڵگرێكدا كه‌ به‌ نیازی به‌ریتانیا بوون ده‌ستگیر كران

ته‌ندروستی هه‌موویان جێگیره‌

ئه‌مشه‌و بارهه‌ڵگرێك به‌ 25 كۆچبه‌ری نایاساییه‌یه‌ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ مینای  ڤلاردینگێن نزیك شاری ڕۆته‌ردام  ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا .

بارهه‌ڵگره‌كه‌ گه‌یشته‌ نێو باخیره‌ی DFDS كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی دانیماركیه‌ و به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێوكه‌وت. دوای چه‌ند خوله‌كێك كه‌ پێیان زانی له‌ ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا 25 كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ن، باخیره‌كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مینای ڤلاردینگێن و پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی لێ ئاگادار كرده‌وه‌.

پۆلیس به‌ هاوكاری چه‌ند سه‌گێكی تایبه‌ت توانی كۆچبه‌ره‌كان له‌ ناو بارێكدا بدۆزێته‌وه‌ كه‌ سه‌لاجه‌ بوو، مه‌ترسی هه‌بوو بۆ ژیانیان ئه‌گه‌ر له‌ گه‌شته‌كه‌دا به‌رده‌وام بوونایه‌.

25 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كران، 2 كه‌سیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران و 23 كه‌سی دیكه‌ له‌ میناكه‌ له‌ لایان پزیشكی تایبه‌ته‌وه‌ پشكنیان بۆ كرا.

هه‌موو كۆچبه‌ره‌كان ته‌ندروستیان جێگیره‌.

هێشتا پرۆسه‌كه‌ له‌ سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ گه‌یشته‌ ناو ئه‌و بارهه‌ڵگرا.

نه‌ته‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كان دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت.

له‌ 23ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌ هه‌مانشێوه‌ بارهه‌ڵگرێكی سه‌لاجه‌ به‌ 39 كۆچبه‌ری ڤیێتنامی، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌ وڵاتی به‌ریتانیا هه‌موویان له‌ تاو سه‌رمادا گیانیان له‌ ده‌ستدا و ڕووداوه‌كا میدیا و هاوڵاتیانی ئه‌وروپای توشی شۆك كرد.

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News له‌ فه‌ڕه‌نسا

به‌جیدیۆ: ساته‌وه‌ختی ده‌ستگیر كردنیان

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close