په‌نابه‌ران

له‌ كه‌مپی سیڤا 14 په‌نابه‌ر به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و جگه‌ره‌ی قاچاخ ده‌ستگیر كران

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ له‌ كه‌مپی سیڤا نه‌وان په‌نابه‌ران ڕوویدا كه‌ تێیدا 4 په‌نابه‌ر بریندار كران، پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا پشكنیان له‌ 98 په‌نابه‌ر كرد و 14 په‌نابه‌ریان ده‌ستگیر كرد.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پشكنیان له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی  ئه‌و 14 په‌نابه‌رانه‌ كرد و ماده‌ی هۆشبه‌ر و جگه‌ره‌ی قاچاخ و چه‌قۆی جیا جیا و ئاسنی جۆرا و جۆریان دۆزی كه‌ په‌نابه‌ره‌كان له‌ شه‌ڕه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا.

له‌ نێو ماڵی 14 په‌نابه‌ره‌كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاژاوه‌چی بوون و له‌ زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان به‌شدار بوون، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵه‌وه‌ تا 47 ساڵ ده‌بوو، ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی دادگای سیڤا كران.

به‌ پێی ئه‌و یاسا نوێیه‌ی كه‌ له‌ په‌رله‌مانی یۆنان واژوو كراوه‌، هه‌ر په‌نابه‌رێك ئاژاوه‌چی بێت و كێشه‌ دروست بكات و كاری نایاسایی بكات، حكومه‌ت ده‌توانێت كه‌یسه‌كه‌ی ڕاوه‌ستێنێت و پرۆسه‌ی دیپۆرت كردنی بۆ توركیا ده‌ست پێبكات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close