جیهان

حكومه‌تی یۆنان باڵیۆزی لیبیا دوور ده‌خاته‌وه‌

به‌هۆی نه‌ ئاشكراكردنی ڕێكه‌وتنێكیان نێوان توركیا و لیبیا

له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هومه‌تی یۆنان، باڵیۆزی وڵاتی لیبیا، ئه‌مڕۆ 72 كاژمێری پێدرا تاكو یۆنان جێبهێڵێت.

 

له‌ كۆتای مانگی 11دا حكومه‌تی توركیا ڕێكه‌وتنێكی واژوو كرد له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی لیبیا له‌ سه‌ر ده‌ریای ئیجه‌ كه‌ ماف ده‌دات به‌ توركیا له‌ داهاتوودا بتوانێت له‌و ناوچانه‌ كه‌ خاكی یۆنانیشی تێدایه‌، نه‌وت و غاز بدۆزێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێك بدات به‌ وڵاتی یۆنان.

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و لیبیا له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا، ئاوی یۆنان ده‌گرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئاوی نزیك دورگه‌ی كریتی و ده‌وروبه‌ری وڵاتی قوبروسیش، به‌ڵام توركیا ده‌یه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ حیسابێك بۆ یۆنان بكات، به‌ خواستی خۆی له‌و ناوچه‌ یۆنانیانه‌ ناوت و غاز بدۆزێته‌وه‌. به‌ پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ به‌زاندنی سنوره‌ و ڕێكه‌وتنه‌كه‌یش نایاساییه‌.

ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و لیبیا... توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ قازانجی ته‌نیا خۆی داگیر بكات و له‌ داهاتوودا له‌م ناوچانه‌ نه‌وت و غاز بدۆزێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ حكومه‌تی یۆنان نه‌كات له‌ كاتێكدا ناوچه‌كه‌ ناوچه‌ی یۆنانه‌

دواتر حكومه‌تی یۆنان داوای له‌ باڵیۆزی لیبیا كرد، ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئه‌و ڕازی نه‌بوو و ئاشكرای نه‌كرد. هه‌ر بۆیه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی یۆنان ئه‌مڕۆ بانگێشتی كرد و پێی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات تێكده‌دات و داوات لێ ده‌كه‌ین نێوان 72 كاتژمێر وڵاتی یۆنان جێبهێڵێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نیكۆس دێندیاس له‌ كۆنگریه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:

به‌داخه‌وه‌ی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم كه‌ ئه‌مڕۆ داوام له‌ باڵیۆزی لیبیا كرد له‌ نوێان 72 كاتژمێردا یۆنان جێبهێڵێت. ئه‌م بڕیاره‌یش واتای ڕاوه‌ستاندنی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كان نیه‌. ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و لیبیا، واژووی وه‌زیری ده‌روه‌ی لیبیای هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕابردوودا به‌ڵێنیدا بوو به‌ حكومه‌تی یۆنان كه‌ هه‌رگیز كارێكی وا ناكات.

له‌ هه‌مان كاتدا، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ یۆنان ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی توركیا و لیبیای ئیدانه‌ كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌ دۆخه‌كه‌ تێك ده‌دات، هه‌ڕێشه‌ی هه‌ڵگیرساندنی دۆخێكی نائارامه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌مریكا پشتگیری یۆنان ده‌كات بۆ ڕاگرتنی ئارامی بۆ ناوچه‌كه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

كاتی ڕێكه‌وتنی نێوان لیبیا و توركیا...
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close