ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: ئافره‌تێك هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ… مافوره‌كه‌ی ده‌كات

وه‌ك نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی حه‌زی كرد شوی پێ بكات

ئافره‌تێكی به‌ریتانی به‌ مه‌به‌ستی نیشاندانی خۆشه‌ویستی بۆ فه‌رشه‌كه‌ی، بڕیاری دا شوی پێبكات

 

ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی به‌رتانی به‌ ناوی بێكی كۆكس () كه‌ تا ئێستا هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه‌، بڕیاریدا وه‌ك نیشاندانی خۆشویستی، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ فه‌رشه‌ك پێك بێنێت كه‌ پێش ساڵێك بۆ ماڵه‌كه‌ی كڕیبووی.

بێكی كۆكس به‌ میدیاكانی ڕاگه‌یاند كه‌ ویستی خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بۆ فه‌رشه‌كه‌ نیشان بدات، چونكه‌ ڕۆژانه‌ زۆر خزمه‌ت و پاك و خاوێنی ده‌كرد.

فه‌رشه‌كه‌ بێ ناو نیه‌ به‌ڵكو ناوی ”Matt”ه‌ كه‌ بێكی كۆكس وای ناوه‌ و له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێ و كه‌سوكاری ئاهانگی هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ فه‌رشه‌كه‌ ئاماده‌ كرد.

كۆكس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ دڵخۆشیه‌كه‌ی بێ وێنه‌یه‌ و حه‌زه‌كات خزمه‌تی بكات. شه‌وان كاتێك منداڵه‌كانی ده‌خه‌ون، ئه‌و له‌ ژورێكی دیكه‌دا له‌ سه‌ر فه‌رشه‌كه‌دا ده‌خه‌وێت و كاته‌ نهێنیه‌كانیان پێكه‌وه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن.

 

به‌ڤیدیۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ لێره‌ ببینه‌:

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close