سپۆرتڤیدیۆ

منداڵێكی كورد له‌ ئه‌سینا بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی كیك بۆكسێندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌س هێنا

له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كی كیك بۆكسێندا منداڵێكی كوردی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به‌ ناوی ئه‌ژی عومه‌ر بۆ جارێكی دیكه‌ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا.

ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ له‌ پاڵێوانێتیه‌كی تایبه‌تدا له‌ شاری سیڤا، ئه‌ژی عومه‌ر باشداری كرد و ڕوو به‌ ڕووی منداڵێكی یۆنانی كرا.

له‌ یاریه‌كه‌دا ئه‌ژی زۆر به‌ تووندی هێرشی ده‌كرده‌ سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌ چه‌ند لێدانێكی تایبه‌ت. لێدانه‌كانی هێندا به‌هێز بوون كه‌ حه‌كه‌مه‌كه‌ كۆتای به‌ یاریه‌كه‌ی هێنا تاكو به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌ژی ئازاری زیاتری پێنه‌گه‌ت.

ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینن:

 

ئه‌ژی له‌ 17 پاڵێوانێتیدا به‌شداری كردووه‌ و 15 پاڵه‌وانێتی بردۆته‌وه‌ و بۆته‌ خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵات و بڕوانامه‌.

ڕاهێنه‌ره‌ یۆنانیه‌كانی سه‌رسامی تواناكانی ئه‌ژی بوون و ده‌ڵێن له‌ ته‌مه‌ندا هێشتا منداڵه‌ به‌ڵام توانه‌كانی زۆر له‌ خۆی گه‌وره‌ترن .

ئه‌ژی عومه‌ر نزیكه‌ی 3 ساڵه‌ له‌ وڵاتی یۆنان له‌ گه‌ڵ دایك و باوكیدا نشته‌جێیه‌ و له‌م وڵاته‌یشدا ده‌خوێنێت و یه‌ك واریزانێكی كیك بۆكسێنیش یاری ده‌كات.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close