په‌نابه‌ران

فه‌ڕه‌نسا 400 په‌نابه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌ یۆنان وه‌رده‌گرێت

كار ئاسانی زیاتر له‌ لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه‌ بۆ یۆنان جێ به‌ جێ ده‌كرێت

حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا هاوكاری یۆنان ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی كه‌م كردنی ڕێژه‌ی په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌، به‌ وه‌ر گرتنی 400 په‌نابه‌ر له‌م نزیكانه‌دا

 

باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئه‌سینا له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان كۆبوویه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسی دۆخی ئێستای په‌نابه‌رانیان كرد كه‌ له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كانی یۆنان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. له‌ زۆربه‌ی خاڵه‌كان هه‌ردوولا كۆك بوون و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نساش، په‌یامی وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی به‌ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌یانه‌ێت هاوكاری یۆنان بكه‌ن و له‌م دۆخه‌ ڕزگاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها هیچ وڵاتێك ناتوانێت به‌ ته‌نها ئه‌م كێشه‌ گه‌وره‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

پاتریك مێزۆناڤ (Patrick Maisonnave) باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ ئه‌سینا، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، گیۆرگۆس كوموچاكۆس (Giorgos Koumoutsakos) ئاشكرای كرد كه‌ فه‌ڕه‌نسا به‌ نیازه‌ له‌م نزیكانه‌ 400 په‌نابه‌را له‌ یۆنان ڕاسته‌وخۆ وه‌ر بگرێت تاكو هاوكاری زیاتری ئه‌م وڵاته‌ بكات كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ كردوویه‌تی.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا

ناتوانین واز له‌ یۆنان بهێنین به‌ ته‌نها ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكات له‌ كاتێكدا توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان ده‌كات. فه‌ڕه‌نسا پشتگیری یۆنان ده‌كات چ له‌ ڕووی كۆمه‌كی هاوكاری چ له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌. هیچ وڵاتێك به‌ ته‌نها ناتوانێت ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ كۆببونه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا ستایشی حكومه‌تی یۆنانی كرد و ڕاشیگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئه‌وروپا هاوكاری زیاتری یۆنان بكات هه‌روه‌ها سنوره‌ ئه‌ورپیه‌كان به‌ گشتی تونندتر بكرێن و زیاتر پارێزراو بن. ئه‌وانه‌ی مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رییان هه‌یه‌، پارێزراو بن و ئه‌وانه‌یشی مافی وه‌رگرتنیان نیه‌ له‌ خاكی ئه‌وروپا دوور بخرێنه‌وه‌.

فه‌ڕه‌نسا چۆن هاوكاری دۆخی په‌نابه‌رانی یۆنان ده‌كات؟

باڵیۆزی فه‌رنسا له‌ ئه‌سینا، ڕه‌شنوسێكی ئاراسته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنانی كرد كه‌ تێیدا پێشنیارێكی ئاماژه‌ پێدراوه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نساوه‌، كریستۆف كاستانێر، بۆ هاوكاری كردنی په‌نابه‌رانی یۆنان.

له‌ ڕه‌شنوسه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌م نزیكانه‌ فه‌ڕانسا 400 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت له‌ ڕوویان كردۆته‌ خاكی یۆنان. هه‌روه‌ها هاوكاری پاراستنی سنوره‌كانی یۆنان ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ توركیا، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ FRONTEX ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی وه‌رگرتنی په‌نابه‌رییان نیه‌، به‌ فرۆكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكرێنه‌وه‌ كه‌ لێی هاتوون (دیپۆرت)

باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ ناردنی هێزی تایبه‌ت بۆ سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و ناردنی پزیشك و وه‌رگێڕ و پزیشكی ده‌روونی بۆ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كان، تاكو دۆخه‌كه‌ باشتر كۆنترۆڵ بكرێت.

پێویسته‌ سیستێمی پێدانی مافی په‌نابه‌ری بگۆڕدرێت

سه‌باره‌ت به‌ سیته‌مو مافی په‌نابه‌ری له‌ ئه‌وروپا، باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا هاوڕا بوو له‌ گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان و گوتی له‌ ئێمه‌یش پێمان باشه‌ گۆڕانكاری بكرێت له‌ سه‌ر سیسته‌می پێدانی مافی په‌نابه‌ری.

له‌ كۆتاییدا مێزۆناڤ ڕایگه‌یاند كه‌ ناكرێت ته‌نها وڵاتانی یه‌كه‌م وه‌ك یۆنان و ئیتاڵیا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ماهه‌نگی خۆی بسه‌لمێنێت.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close