په‌نابه‌رانجیهان

ئتاڵیا: 33 پە‌نابە‌ر لە‌ دورگە‌ی لێسڤۆسە‌وە‌ گواسترانە‌وە‌ بۆ ڤاتیكان

 

 

پاپا فرانسیس 33 پە‌نابە‌ری لە‌ دورگە‌ی لێسڤۆس قبوڵ كرد كە‌ بە‌ فە‌رمی گواسترانە‌وە‌ بۆ ئیتاڵیا لە‌ ڕێگە‌ی ڕێكخراوە‌كی مافی مرۆڤە‌وە‌.

پاپا فرانسیس بە‌ میدیاكانی ڕاگە‌یاند:
چارە‌سە‌ر ئە‌وە‌ نیە‌ ڕێگە‌ لە‌ بە‌لەم و چووپە‌كان بگرین. پێویستە‌ بە‌رژە‌وە‌ندیە‌ ئابوریە‌كان نە‌گرینە‌ بە‌رچاو و مافی مرۆڤ بپارێزین كە‌ ئە‌وە‌ لای خودای پە‌روە‌ردگار بنرخترین شتە
 ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ھە‌موومان بە‌رپرسیارین لە‌ ژیانی ئە‌و پە‌نابە‌رانە‌ كه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.

به‌ پێی میدیاكانی ئیتاڵیاوه‌، ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ كه‌ هه‌مووان خێزاندار بوون و منداڵیان له‌ گه‌ڵ بوو، به‌ هاوكاری ڕێكخراوێكی ناحكومیه‌وه‌، له‌ لایه‌ن ڤاتیكان و پاپا فرانسیس قبوڵ كران و به‌ فه‌رمی له‌ دورگه‌ی لێسڤۆسه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئیتاڵیا كران و له‌و وڵاته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كانیان ده‌كرێت.

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News

 

 

 

 

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close