جیهانڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: فرۆكه‌یه‌كی ئوكرانی به‌ 180 به‌فه‌ر له‌ تارانی پایته‌ختی ئێرانه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌

هه‌موو نه‌فه‌ره‌كان گیانیان له‌ ده‌ستدا

فرۆكه‌یه‌كی ئوكرانی Boeing 737 به‌ 180 نه‌فه‌ره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و كیێڤ پایته‌ختی ئوكرانیا، دوای چه‌ند خوله‌كێك كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

فرۆكه‌كه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیت ئیمام خۆمه‌ینی به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و كیێڤ پایته‌ختی ئوكرانیا به‌ڵام دوای نزیك 4 ده‌قه‌ له‌ ئاسماندا فرۆك ئوكرانیه‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌. وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، كاتێك فرۆكه‌كه‌ له‌ ئاسماندایه‌ ئاگر ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌. هه‌ر 180 نه‌فه‌ره‌كه‌ و كارمه‌نده‌كانی فرۆكه‌كه‌یش گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌ پێی میدیاكانی ئێرانه‌وه‌ ده‌گوترێت كه‌ فرۆكه‌ ئوكرانیه‌كه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیه‌وه‌ به‌ڵام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ تایبه‌تی باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئێران له‌ پشتی ئه‌م كاره‌ بێت.

ساته‌وه‌ختی كه‌وتنی فرۆكه‌كه‌

 

پشتیوان جاف – Pishtiwan Jaf

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close