په‌نابه‌ران

بە‌لە‌مێكی دیكە‌ لە‌ دە‌ریای ئیجە‌ بە‌ 19 كۆچبە‌رە‌وە‌ ژێر ئاو كە‌وت

11 كۆچبە‌ر خنكاون

بە‌لە‌مێكی دیكە‌ بە‌ 19 كۆچبە‌رە‌وە‌ نزیك كە‌نار ئاوە‌‌كانی توركیا، نزیك ناوچە‌و چێشمێ، ژێر ئاو كە‌وت و لە‌ ڕووداوە‌كە‌دا 11 كۆچبە‌ر گیانیان لە‌دە‌ستدا.

بە‌ پێی زانیاریە‌ سە‌رە‌تایە‌كان كە‌ دە‌ستی ماڵپە‌ڕی پشتی-نیوز كە‌وتوون، ڕووداوە‌كە‌ نزیك ناوچە‌ی چێشمێ سە‌ر بە‌ پارێزگای ئیزمیر ڕوویداوە‌ و بە‌ ھۆكارێكی نادیار بە‌لە‌مە‌كە‌ ژێر ئاو كە‌وت.

پۆلیسی دە‌ریایی توركیا توانی 8 كۆچبە‌ر ڕزگار بكات.

11 كۆچبە‌ر گیانیان لە‌دە‌ستدا كە‌ لە‌ نێویاندا 8 مناداڵن.

تا ئێستا ناسنامە‌ی كۆچبە‌رە‌كان ئاشكرا نە‌كراوە‌.

*ئە‌م ھە‌واڵە‌ نوێ دە‌كرێتە‌وە‌*

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close