په‌نابه‌ران

پشتی-نیوز ته‌مه‌نی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ خنكاون ئاشكرا ده‌كات

وه‌زاره‌تی ده‌ریایی یۆنان چێند زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌و یه‌خته‌ی كه‌ ژێر ئاوكه‌وت تایبه‌ت به‌ Pishti-News ئاشكرا ده‌كات.

 

له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، وته‌بێژی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ده‌ریایی یۆنان، سه‌باره‌ت به‌و یه‌خته‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ ژێر ئاوكه‌وت تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

یه‌خته‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك دورگه‌ی پاكسوس (Paxous) به‌ڕێوكه‌وت به‌ره‌و وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك یه‌خته‌كه‌ تا ئێستا به‌ هۆكارێكی نادیاره‌وه‌ ژێڕ ئاو كه‌وت.

له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 12 كۆچبه‌ر خنكان كه‌ ته‌مه‌نیان نێوان 25 تا 35 ساڵ ده‌بێت. هێشتا پشت ڕاست نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ زانیومانه‌، 10 پیا و 2 ئافره‌ت خنكاون.

ڕزگار كراوه‌كانیش: 20 پیاو و ئافره‌تێكن.

له‌ هه‌مان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا، تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز پرسیاری له‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ریایی یۆنان كرد، ئایه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ ئاشكرا كراون؟ له‌ وڵامدا گوتی:

نه‌خێر هێشتا ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كان ئاشكرا نه‌كراون و پرۆسه‌ی به‌دواداچوون هێشتا به‌رده‌وامه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close