Uncategorized

یەکێک لەو سەرنشینانەی ڕۆژی یەک شەممە یەختەکەیان ژێرئاوکەوت لەکۆمێنتێک تاگ دەکرێت

لەهەواڵێک کە تایبەت بوو بەو یەختەی ڕۆژی یەک شەممە ژێر ئاو کەوت کەسوکاری یەکێک لەسەرنشینەکان سەرنشینێک تاگ دەکات و داوای لێدەکات وەڵامی بداتەوە.

’پشتیوان ئەبوبەکر‘ تەمەنی ٢٦ ساڵە و دانیشتووی شاری ڕانیەیە، پشتیوان یەکێکە لەو کوردانەی کە لەنێو ئەو یەختەدابووە کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە یەختەکەیان ژێر ئاوکەوت.

لەهەواڵێکی سایتی پشتی نیوز کە تایبەت بوو بەو یەختەی ژێر ئاو کەوت براکەی پشتیوان لەکۆمێنێتێکدا پشتیوان تاگ دەکات و داوای لێدەکات سەلامەت بێت و وەڵامی کۆمێنتەکەی بداتەوە.

دوای ڕودانی ڕوداوەکە ماڵپەڕی پشتی نیوز وەک میدیایەکی فەرمی تایبەت بە کاروباری پەنابەران هەڵسا بەناردنی وێنەو ناسنامەی ئەو پەنابەرە کوردانەی کەلەیەختەکەدابوونە بۆ پۆلیسی دەریاوانی، بەڵام بەپێی زانیاریەکان کوردەکان ناوی ڕاستەقینەی خۆیان نەداوەتە پۆلیس، بۆیە تائێستا پۆلیس نەیتوانیوە ئەو پاسپۆرت و زانیاریانە پشت ڕاستبکاتەوە و دڵنیای بدرێتە کەسوکاری پەنابەران.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close