په‌نابه‌ران

دواین زانیاری دەربارەی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە لەیەختەکەی ڕۆژی یەک شەممە ژێرئاوکەوتن

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەماڵپەڕی پشتی نیوز لەTheodoros vugiuklakisی پزیشکی دادوەری وەریگرتووە ”تواندراوە ١٢ تەرم بدۆزنەوە لەو یەختەی ڕۆژی یەک شەممە، کە ٥تەرمیان کوردن“.

پزیشکی دادوەری ڕونیشیکردۆتەوە ”٥ لەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە کوردن دوانیریش ئێرانین، دوو تەرمی تریش لەو تەرمانە ئەفغانین سێ تەرمیش سۆماڵین.

هەروەها پزیشکی دادوەریTheodoros vugiuklakis ئاماژەی بەوەشکرد” دەبێت لەماوەی مانگێکدا کەسوکاریان ئەو تەرمانە وەربگرنەوە چونکە ناتوانن لەو ماوەیە زیاتر لەڕوی تەندروستیەوە تەرمەکان هەڵبگرن، و ناچار دەبن لەخاکی یۆنان بیاننێژن، کە دواتر کێشە بۆ کەسوکاریان دروست دەکات و حکومەتی یۆنان ڕێگایان پێنادات تا سێ ساڵی تر تەرمەکان بنێژن“.

سەبارەت بەناسنامەی ئەو تەرمانە پزیشکی دادوەری پێی ڕاگەیاندین”کەسوکاری سێ لەو تەرمانە پەیوەندیان پێوەکردووینە، نایانەوێت ناوەکانیان لەمیدیاکان ئاشکرابکرێت“.

سەبارەت بەناسنامەی دوو تەرمەکەی تریش ماڵپەڕی پشتی نیوز پەیوەندی دەکات بە کەسوکاریان و زانیاری تەواویان پێدەدات.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close