په‌نابه‌ران

فه‌ڕه‌نسا: 23 كه‌س به‌ تۆمه‌تی قاچاخچێتی ده‌ستگیر كران كه‌ زۆرینه‌یان كوردن

زیاتر له‌ 10.000 كوردیان په‌ڕاندۆته‌وه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌ریتانیا

پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا به‌ هه‌ماهه‌نگی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هۆڵه‌ندا، 23 قاچاخچیان ده‌ستگیر كرد كه‌ گومانی ئه‌وه‌یا لێده‌كرێت كه‌ گوایه‌ 10.000 كوردیان له‌ فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا په‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ به‌ریتانیا

 

به‌ پێی میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا، 23 قاچاخچی كه‌ زۆرینه‌یان كوردن، له‌ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیر كران، چونكه‌ ئه‌م گروپه‌، كۆچبه‌ریان له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ به‌ بارهه‌ڵگری و سه‌ردكه‌ره‌وه‌ و به‌له‌م كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان بۆ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ نایاسایی ده‌گیاسته‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی BBC به‌ریتانی، هه‌ر په‌نابه‌رێك بڕی 7.000 یۆرۆی ده‌دا به‌ قاچاخچیه‌كان تاكو به‌ لۆری یاخود چوپ و به‌له‌م بیانگوازنه‌وه‌ بۆ وڵاتی به‌ریتانیا.

گروپی Eurojust كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ هێزێكی تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیر كردنی قاچاخچی و بانده‌كان، سه‌ه‌ره‌تا 19 قاچاخچیان له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیر كرد كه‌ ئۆتۆمبیلی ڕه‌قه‌م هۆڵه‌ندیان پێبوو و له‌ فه‌ڕه‌نسا نزیك دانكیخك ده‌سوڕانه‌وه‌ و قسه‌یان له‌ گه‌ڵ كۆجبه‌ر و په‌نابه‌ره‌كان ده‌كرد تاكو ڕێكبكه‌ون له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ریتانیا. دواتریش 4 قاچاخچی دیكه‌ له‌ هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا ده‌ستگیر كران به‌ هه‌مان تۆمه‌ت.

به‌ پێی Eurojust, ئه‌م گروپه‌ قاچاغچیه‌، ڕۆژانه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵ كۆچبه‌ره‌ كورده‌كان زیاتر و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ له‌ نێوان ساڵێكدا زیاتر له‌ 10.000 كوردیان به‌ نایاسایی له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ گوستۆته‌وه‌ بۆ وڵاتی به‌رتیانیا.

سه‌رچاوه‌: BBC

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close