په‌نابه‌ران

حكومه‌تی یۆنان هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڕه‌خسێنێت

حكومه‌تی یۆنان به‌ نیازه‌ هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران برێخسێنێت

حكومه‌تی یۆنان به‌ نیازه‌ هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران بڕه‌خسێنێت به‌ مه‌به‌ستی تێكه‌ڵ بوونیان به‌ كه‌لتور و كۆمه‌ڵگای یۆنانیدا

 

حكومه‌تی یۆنان به‌ نیازه‌ ده‌زگایه‌ك دروست بكات كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ دۆزینه‌وی هه‌لی كار له‌ بوواری كشتوكاڵه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ران به‌ مه‌به‌ستی تێكه‌ڵبوونیان له‌ گه‌ڵ كه‌لتور و كۆمه‌ڵگای وڵاتی یۆناندا.

به‌ پێی ڕۆژنامه‌و یۆنانی ”TA NEA”, وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی یۆنان پێشنیارێكی ئاماده‌ كردووه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران له‌ بواری كشتوكاڵه‌وه‌.

بیرۆكه‌كه‌ی حكومه‌تی یۆنان بیرۆكه‌یه‌كی ئاسانه‌ و ده‌توانرێت جێ به‌جێ بكرێت

ده‌زگای په‌نابه‌ران

له‌ داهاتوودا ده‌زگایه‌ك دروست ده‌كرێت كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌ر و كۆچبه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه‌ و ده‌توانن كار بكه‌ن.

به‌ پێی ئاماره‌كان له‌ ئێستادا 66.000 په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ ئافیمی و ئامكه‌یان هه‌یه‌ (ΑΦΜ و  AMKA) توانای كار كردنیشیان هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تی یۆنان به‌ نیازه‌ بۆ كاری كشتوكاڵی به‌ تایبه‌ت كۆ كردنه‌وه‌ی زه‌یتوون له‌ دورگه‌ی كریتی و ناوچه‌كانی دیكه‌یش، وه‌به‌رهێنانی پرته‌قاڵ و میوه‌ی دیكه‌یش، كاری كۆكردنه‌وه‌ی لۆكه‌، په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به‌ پێی پێویست به‌كار بێنێت.

وه‌ك باس ده‌كرێت ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ گۆڕانكاریه‌كی گرنگ و به‌هێز دروست بكات له‌ ئابوری یۆنان و كوشتوكاڵى یۆناندا.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ جوتیارانی یۆنان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆناندا گله‌ی و گازنده‌ی خۆیان ئاره‌سته‌ كردوون كه‌ كرێكاریان ده‌ست ناكه‌وێت كاری كوشتوكاڵى بكه‌ن، هه‌ندێك جار له‌ وڵاتی ئه‌بانیاوه‌ گه‌نج ده‌هێنن تاكو كاری كوشتوكاڵیه‌كانیان ڕانه‌وه‌ستێت.

وه‌زیری كشتوكاڵی یۆنان ده‌یه‌وێت بۆ هاوكاری جوتیاره‌ یۆنانیه‌كان و په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران به‌كار بێنێت كه‌ هه‌ردوڵا قازانج ده‌كه‌ن.

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close