جیهان

ئه‌ڵمانیا: له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌ كردندا 11 كه‌س كوژران

له‌ شاری هاناو له‌ ئه‌ڵمانیا، دوو ڕووداوی جیاوازدا 11 كه‌س كوژران

 

له‌ هێرشی یەکەم لە کافیتریایەکدا له‌ سه‌نته‌ری شاری هاناو  له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ 15 كیلۆمه‌تر دووری شاری فرانكفۆرته‌، ڕوویدا كه‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ ناو ئۆتۆمبیلدا ته‌قه‌یان ئاراسته‌ی كافتریایه‌ك كرد و 5 كه‌ كوژران.

هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌، له‌ هه‌مان شاردا، ڕوویان كرده‌ كافتریایه‌كی دیكه‌ و له‌وێس 4 كه‌سی دیكه‌یان كوشت.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، یه‌كێك له‌ بۆكوژه‌كان له‌ ماڵی خۆیدا له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ دۆزرانه‌وه‌ به‌ مردووی.

هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌و كاتژمێر 22:00 به‌ كاتی ئه‌ڵمانیا ڕوویاندا. تا ئێستا هۆكاری هێرشه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.

هاوكات له‌ میدیاكانی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌شێك له‌وانه‌ی كه‌ كوژراون كوردن و به‌ گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بۆكوژه‌كان ڕوسی بوون.

پۆلیسی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

 

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close