په‌نابه‌ران

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ به‌ 500 په‌نابه‌ر دابه‌ش ده‌كات

منداڵاه‌ بێ دایك و باوكه‌كان مانگانه‌ بڕی 1.590 یۆرۆ وه‌ر ئه‌گرن

پرۆگرامێك ئاماده‌ ده‌كرێت له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنانه‌وه‌ بۆ پێدانی بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ نزیكه‌ی 500 په‌نابه‌ر.

 

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان پرۆگرامێكی ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بێ دایك و باوكن و له‌ وڵاتی یۆنان ده‌ژین و هیچ كه‌سوكارێكیان لێره‌ نیه‌ و ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه‌.

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاند كه‌ مانگانه‌ بڕی 1.350 تا 1.590 یۆرۆ ده‌دات به‌و منداڵه‌ په‌نابه‌رانه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان 16 ساڵن و بێ دایك و باوكن و داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ یاخود مافی په‌نابه‌رییان وه‌ر گرتووه‌. ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆ بژێوی ژیانیان و تێكه‌ڵ بوونیان له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای یۆناندا. هه‌روها بۆ به‌ پێی هه‌مان بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، بڕی 4.400 یۆرۆ خه‌رج ده‌كرێت بۆ پێداویستی نێو ماڵه‌كانیان كه‌ به‌ كرێ بۆیان ده‌گیرێت.

كێ له‌م بڕیاره‌ سوومه‌ند ده‌بێت؟

ئه‌و په‌نابه‌رانه‌و كه‌ ته‌مه‌نیان 16 ساڵه‌ و كه‌سوكاریان له‌ گه‌ڵ نیه‌ و داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌ یاخود مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه‌. پێویسته‌ ئه‌م په‌نابه‌ره‌ مناڵانه‌ لانیكه‌م 3 مانگ له‌ كه‌مپدا ژیابێتن و توانای هاوكاری كردنی خۆیان و خزمه‌ت كردنی خۆیان هه‌بێت.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، جگه‌ له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، وه‌رگێری تایبه‌ت و خواردن و چه‌ند پرۆگرامێك بۆ فێر كردنی زمانی یۆنانی و خزمه‌ت گوزاری ته‌ندروستی و پارێزه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ دابین ئه‌كرێت.

ئه‌و خانوانه‌ش كه‌ ده‌درێته‌ په‌نابه‌ره منداڵه‌كان له‌ لایه‌ن چه‌ند رێكزراوێكه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و پزیشكی تایبه‌تیشیان بۆ ئاماده‌ ده‌كرێن. هه‌روه‌ها له‌ هه‌ر خانویه‌كدا كه‌ پێیان ده‌درێت، 3 بۆ 4 منداڵ ده‌خرێنه‌ هه‌ر خانویه‌كه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك وه‌رگێڕیشیان بۆ دابین ئه‌كرێت تاكو هیچ كه‌موكوڕیه‌كیان نه‌بێت.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس (Notis Mitarakis) داوای له‌ ڕێكخراوه‌كان كرد هاوكار و هه‌ماهانگ بن له‌م پرۆگرامه‌دا و ناوی خۆیان تۆما ربكه‌ن تاكو بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت.
ئامانجی ئه‌م پرۆگرامه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و مناڵانه‌ بپارێزن و بتوانن له‌ داهاتوودا خۆیان بژێوی ژیانی خۆیان په‌یدا بكه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگای یۆنانی ببن و هه‌ست به‌ كه‌موكوڕی له‌م وڵاته‌ نه‌كه‌ن.
به‌ پێی هه‌مان بڕیار، جگه‌ له‌ مانگانه‌ی منداڵه‌ په‌نابه‌ره‌كان و بڕی 4.400 یۆرۆ بۆ پێداویستی ناو خانوه‌كان، بڕی 800 یۆرۆش ده‌درێت به‌ چه‌ند منداڵێك بۆ كڕینی 2 كۆمپیوه‌ته‌ری نوێ له‌ خانوه‌كانیاندا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close