په‌نابه‌ران

سنوره‌كانی توركیا بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ ده‌كرێته‌وه‌

سنوره‌كانی توركیا بۆ په‌نابه‌رانی سوری كراوه‌ ده‌بن

سنوری وشكانی و ئاوی توركیا له‌مه‌و دوا كراوه‌ ده‌بن بۆ په‌نابه‌رانی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان

به‌ پێی ئاژانسی ڕۆیته‌رز (Reuters) كه‌ كه‌مێك به‌ر له‌ ئێست لێدوانێكی به‌رپرسێكی باڵای توركیای بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت چی دیكه‌ ڕێگری له‌ په‌نابه‌رانی سوری ناكه‌ن له‌ سنوری ئاو و وشكانیدا ڕوو بكه‌نه‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا شه‌ڕ له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ ناوچه‌ی ئیدلیب به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ نزیكه‌ی 1 ملیۆن په‌نابه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ڕوو بكه‌نه‌ توركیا.

هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشكرا كرد كه‌ داوا كراوه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوره‌كانی توركیا چ له‌ ده‌ریادا چ له‌ وشكانیدا ڕێگری نه‌كه‌ن له‌ په‌نابه‌ره‌ سنوریه‌كان ده‌ربازی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بن.

سه‌رچاوه‌ ئاژانسی Reuters

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close