په‌نابه‌ران

فینله‌ندا 175 په‌نابه‌ر له‌م وڵاتان وه‌ر ئه‌گرێت

حكومه‌تی فینله‌ندا بڕیاری دا 175 په‌نابه‌ر له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ر بگرێت به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی دۆخی په‌نابه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌.

وه‌زیری ناوخۆی فینله‌ندا ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ نیازن به‌م زووانه‌ 175 په‌نابه‌ر له‌ یۆنان و قوبروس و ماڵتا و ئیتاڵیا وه‌ربگرن.       به‌تاینه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وه‌رئه‌گرن كه‌ ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ و كه‌سوكاریان له‌ گه‌ڵ نین، یاخود ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ منداڵێكیان هه‌یه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ نیه‌ و له‌ وڵاتێكی كێشه‌ له‌سه‌ر وه‌ك سوریا و ئه‌فغانستان وه‌ر ئه‌گرن.

چۆن فینله‌ندا ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ وه‌ر ئه‌گرێت

حكومه‌تی فینله‌ندا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ كار ده‌كه‌ن و چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش  یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌رووپا بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ته‌رخان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ سه‌ر خواست و داوای خۆیان له‌ وڵاتانی ئه‌ندام په‌نابه‌ران وه‌ر ئه‌گرن.

 UNHCR بڕیاری فینله‌ندا به‌رز ده‌نرخێنێت

به‌رپرسی UNHCR له‌ باكوری ئه‌وروپا، Henrik Nordentoft، بڕیاری وڵاتی فینله‌ندا له‌ سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌روپا به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌ڵێت هاوكاریه‌كی زۆر گرنگه‌ كه‌ ده‌رفه‌تێك ده‌دات به‌و منداڵانه‌ و به‌و ئافره‌تانه‌ له‌ دۆخێكی دژواردان. ئه‌م بڕیاره‌، په‌یامێكی به‌هێزه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌ندام كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان هاوكار بن تاكو ئه‌م دۆخه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

به‌ پێی UNHCR، سه‌ره‌تا گرنگی ده‌درێت به‌و منداڵانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه‌ و كه‌سوكاریان له‌ گه‌ڵ نین هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌ كه‌سوكاریانه‌وه‌ جیا بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ دورگه‌كانی یۆناندا ده‌ژین.

به‌رپرسی UNHCR ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ ئێستادا 36.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆناندا هه‌ن كه‌ كه‌مپه‌كانیان ته‌نها بۆ 5.600 كه‌س دروست كراون. به‌شێكی زۆریان منداڵن و 2.000 كه‌سیان خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵن و كه‌سوكاریان له‌ گه‌ڵ نین و ژیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ وڵاتانی ئه‌ندام هاوكاری وڵاتانی یۆنان و ماڵتا و ئیتاڵیا بن كه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران ڕوویان تێده‌كه‌ن.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close