په‌نابه‌رانخورهه لاتی ناوه راست

ئاژانسی ئه‌ڵمانیا: 120.000 په‌نابه‌ر له‌ توركیا ئاماده‌ن ڕوو بكه‌نه‌ یۆنان

هه‌زاران په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ ئێستادا له‌ چاوه‌ڕوانیدان له‌ ناوچه‌كانی توركیاوه‌ ڕوو بكه‌نه‌ یۆنان

نزیكه‌ی 12.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ سه‌ر سنوره‌كان و كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا له‌ چاوه‌ڕوانیدان ڕوو بكه‌نه‌ خاكی یۆنان.

به‌ پێۆ ئاژانسی DW ئڵمانیا، دوای بڵاو كردنی هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كه‌ له‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ ماڵپێری پشتی-نیوز بڵاومان كرده‌وه‌، نزیكه‌ی 120.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ ناوچه‌كانی دیكیلی به‌رامبه‌ر دورگه‌ی میتیلینی و ئێدیرنێ چاوه‌ڕێو ده‌رفه‌تێك ئه‌كه‌ن ڕوو بكه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان.

نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی، پوتین و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و بڕیاریاندا كه‌ به‌زوترین كات پرسی سوریا و ڕۆژئاوای كوردستان له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌دا تاوتوێ بكه‌ن.

له‌هه‌مان كاتدا، توركیا داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵتی ئه‌كات كه‌ هاوكاری توركیا بكه‌ن و NO FLY ZONE له‌ ناوچه‌ی ئیدلیب ڕابگه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات له‌ وشكانی و ئاودا كه‌ سنوره‌كانی واڵا ده‌بن به‌ڕووی په‌نابه‌ران تا ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌.

وه‌ك ئاژانسی Deutsche Welle ئه‌ڵمانی باس ده‌كات، 12.000 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له‌ ئێستادا كه‌ كه‌نار ئاوه‌كان و سه‌ر سنوره‌كانی توركیان و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن.

له‌بارامبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس، ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ نادات به‌ هیچ په‌نابه‌رێك به‌ نایاسایی ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن. به‌ تووندی وه‌ڵامی توركیای دایه‌وه‌ كه‌ یۆنان به‌رپرس نیه‌ له‌ گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی توركیا و سوریا و ڕوسیا، هه‌ر بۆیه‌ قبوڵ ناكه‌ن یۆنانیه‌كان باجی گرژیه‌كانی سوریا بده‌ن.

ڕۆژانی داهاتوو به‌ تایبه‌ت تا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران و كۆچی نایاسایی و په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و مۆسكۆ.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوه‌به‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close