په‌نابه‌رانخورهه لاتی ناوه راست

تا 72 كاتژمێر سنوره‌كانی توركیا بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ كراوه‌ ده‌بن

حكومه‌تی توركیا به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر سنوره‌كانی ده‌كاته‌وه‌

حكومه‌تی توركیا به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه‌ تا 72 كاتژمێر  سنوره‌كانی له‌ گه‌ڵ سوریا ده‌كاته‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ران و له‌وێش ئازاد ده‌بن بێ كۆنترل ڕوو بكه‌نه‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

به‌رپرسێكی باڵای توركی ئاشكرای كرد كه‌ حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند كه‌ بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێڕ سنوره‌كانی توركیا له‌ گه‌ڵ سوریا كراوه‌ ده‌بن بۆ هاوڵاتیانی سوریا به‌ تایبه‌تی ناوچه‌ی ئیدلیب كه‌ له‌ ئێستادا شه‌ڕی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌مان ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ئاشكرا كرد كه بڕیار دراوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێری له‌ په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی ناوچه‌ی ئیدلیب نه‌كه‌ن ڕوو بكه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.

به‌ پێی ئاژانسێكی توركی، هه‌موو هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا چ له‌ وشكانی چ له‌ ده‌ریادا كه‌ ڕێگری له‌ په‌نابه‌رانی سوریا نه‌كه‌ن ڕوو بكه‌نه‌ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.

به‌ پێی ڕۆژنامه‌نوسێكی توركی ڕاگیپ سۆیلو (Ragip Soylu) سنوره‌كانی توركیا سوریا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر كراوه‌ ده‌بن بۆ په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ تایبه‌تی بۆ هاوڵاتیانی ئیدلیب ده‌ربازی توركیا بن و له‌ هه‌مان كاتدا توركیا سنوره‌كانی خۆی بۆ ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه‌.

دوای ڕێكه‌وتنی نێوان توركیا و ئه‌وروپا له‌ ساڵی 2016دا له‌ سه‌ر ڕاگرتنی په‌نابه‌رانی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ توركیا چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌و له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه‌ كه‌ سنوره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

سه‌رچاوه‌: Reuters, Middle East Eye, BBC

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close