خورهه لاتی ناوه راست

ئەردۆغان: 100 ملیۆن یۆرۆتان دەدەینێ و پەنابەرەکانیشتان پێشکەش دەکەین

ئەردۆغان بە تووندی ڕەخنە لە ئەڵمانیا دەگرێت

سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کردنەوەی سنورەکان و دۆخی کۆچبەران لە تورکیا، بە یەکێتی ئەوروپای گوت، 100 ملیۆن یۆرۆتان دەدەینێ و پەنابەرەکانیشتان پێشکەش دەکەین.

سەبارەت بە گۆڕینی سیاسەتی تورکیا بەرامبەر ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا، ئەردۆغان ڕایگەیاند:

نزیکەی 4 ملیۆن کۆچبەر گەیشتوونەتە سنورەکانمان بەھۆی گرژی و ئاڵۆزیەکانی سوریا. زیاتر لە 3.7 ملیۆن پەنابەر لە تورکیا ھەن و 1.5 ملیۆن پەنابەری دیکەیش بەڕێوەن لە سەر سنورەکان داخلی تورکیا بن. ناتوانین لێشاوێکی دیکەی کۆچ و پەنابەران بگرینە خۆمان.

ئێما کارمان لە سەر ئەوە کرد کە دووری سنورەکانی خۆمان ڕایانگرین. ھێشتا پلانمان ھەیە. ئەمانەوێت شوێنی تایبەتیان بۆ دروست بکەین لە رۆژئاوای کوردستان و لەوێ بمێنەوە.

من وتم بە مێرکێل، کە پلان و قسەی زلی بۆ کردین. ڕێکەوتین کە پاڵپشتیمان بکەن. پێی وتین کە 25 ملیۆن یۆرۆمان پێدەدات. ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی UN لە تورکیا دەکرا.  لە کلتایدا ئەو بڕە پارەیە ھەرگیز نەگەیشتە دەستی ئێمە.

ئەوکات پێم وتن، ئەگەر ناتانەوێت، ئێمە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆتان پێدەدەین و پەنابەرەکانتانیشتان پێشکەش ئەکەین. پێتان وتین کە 1 ملیار یۆرۆ بۆ کۆچبەر و پەنابەران تەرخان دەکەن، کوا ئەو بڕە پارەیە؟

سەبارەت بە شەڕی نێوان تورکیا و سوریا ئەردۆغان ڕایگەیاند:

دوێنێ قسەم لە گەڵ پوتین کرد و لێم داوا کرد وازمان  بێنێت لە شەڕی ئیدلیب، تەنھا خۆمان و سوریا بی . ئەگەر ئەوان ئەیانەوێت بنکەی سەربازی لەو ناوچەیە دروست بکەن، با بیکەن. سەرۆک ترەمپ لێی پرسیم پوتین چی ئەکات لەوێ (ئیدلیب)، مبیش پێم وت کە کێڵگەی نەوت ھەیە لە قامیشلۆ بۆیە لەوێیە.

ناوچەیەکی ئیدلیبیان تێکداوە بە تەواوی کە نزیکەی 4 ملیۆن کەسی لێ دەژی. کێشەکەیش تەنھا لەوێدا نیە.

ئێمە ھەوڵ دەدەین لە عەین ئەل عەرەب و منبج. ئامانجمان سوریا نیە بەڵکو تورکیا و پاراستنی سنورەکانی.

ئێمە خوێنمان داوە لەو ناوچانە. لەھەمانکاتدا بە تووندی ھێرشمان کردۆتە سەر حکومەتی سوریا و 2.100 سەربازمان کوشتووە. دوێنێ ئێوارە 7 بنکەی دروست کردنی چەکی کیمیاوی سوریامان شکاند و وێران کرد. نەمان ئەویات وای لێبێت. ئێمە لە گەڵ ھەموو سەرکدرەکان قسەمان کردووە.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بەڕێوبەری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close