په‌نابه‌ران

توركیا سنووره‌كانی خۆی داخست

توركیا سنوری وشكانی له‌ گه‌ڵ یۆنان داخست به‌ هۆی بڵاو بووونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

شه‌وی ڕابردوو توركیا سنوری وشكانی خۆی داخست به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

نزیكه‌ی 5.000 كۆچبه‌ر له‌ سه‌ر سنوره‌كانی وشكانی توركیا و یۆنان مابوونه‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ هه‌وڵیان ده‌دا به‌ هه‌موو جۆرێك سنوره‌كانی یۆنان ببه‌زێنن و بگه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان. به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منوه‌كانی یۆنان له‌ ڕووبار و وشكانیدا ڕێگریان لێ ده‌كردن.

تا شه‌وی ڕابردووش، كۆچبه‌ران هه‌وڵیان ده‌دا په‌یتا په‌یتا سنوره‌كانی یۆنان ببه‌زێنن به‌ هاوكاری هێزه‌كانی توركیا، به‌ڵام دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، حكومه‌تی توركیا بڕیاریدا كه‌ سنوری وشكانی خۆی له‌ گه‌ڵ یۆنان و بوڵغاریا، به‌ هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دابخات.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا،سه‌رۆك كۆماری توركیا، ڕه‌جه‌پ ته‌یپ ئه‌ردۆغان، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌وروپا و یۆنان ده‌كرد و سنوره‌كانی خۆی بۆ كۆچبه‌ران واڵا كرد و ده‌یگوت، له‌ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی خۆمان پاشگه‌ز نابینه‌وه‌… به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكمه‌تی توركیا ناچار كرا و سنوره‌كانی خۆی له‌ گه‌ڵ یۆنان و بوڵغاریا داخست.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا ڕێگه‌ ناده‌ن به‌ كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوره‌كانی توركیا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو شار و شارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

له‌ ئێستادا تا ماوه‌یه‌كی نادیار به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سنوره‌كانی توركیا داده‌خرێن و په‌یتا په‌یتا كۆچبه‌رانی سه‌ر سنوره‌كانیش له‌و ناوچانه‌ دوور ده‌خرێنه‌وه‌

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close