Uncategorized

وەزیری تەندروستی: کۆڕۆنا گەیشتۆتە نێو گەڕەک وکۆڵانەکان

دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ”کۆرۆنا گەیشتووەتە نێو گەڕەک و کۆڵانەکان، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناغێکی مەترسیدار و ڤایرۆسەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە“.

هەروەها وەزیری تەندروستی داوا لەهاوڵاتیان دەکات باشتر خۆیان بپارێزن، ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێو کۆمەڵگەدا هەیە و هەموو بەرکەوتنێک رەنگە ڤایرۆسەکە بگوازێتەوە، بۆیە پێویستە باشتر خۆمان بپارێزین.

لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەی وەزیری تەندروستی داوا دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، مانەوە لە ماڵەوە ئەرکێکی نیشتمانییە و نزیککەوتنەوە لە یەکدی کارێکی مەترسیدارە، تکامان وایە لە ماڵەوە دابنیشن و قەرەباڵخی نەکەن، هەمووتان دەزانن چەندە ترسناکە کە ئەو ڤایرۆسە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close