جیهان

هاتووچۆ به‌ گشتی له‌ یۆنان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

حكومه‌تی یۆنان به‌ نیازه‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆ به‌ گشتی له‌ ته‌واوی یۆنان ڕابگه‌یه‌نێت

 

له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی یۆنان له‌ په‌یوه‌ندیدان له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی قه‌ده‌غه‌ كردنی گشتی له‌ ته‌واوی یۆنان به‌ هه‌ماهه‌نگی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتووهن، بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كاتژمێر 18:00 به‌ كاتی یۆنان، قسه‌ بكات و قه‌ده‌غه‌ كردنی گشتی له‌ ته‌واوی یۆنان ڕابگه‌یه‌نێت.

پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ و ڕێنماییان پێدراوه‌ چۆن مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هاوڵاتیان بكه‌ن تاكو هیچ كه‌سێك له‌ شه‌قامه‌كانی یۆناندا بوونی نه‌بێت.

به‌ پێی میدیاكانی یۆنان، ڕێگه‌ ده‌درێت ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ماركێت و ده‌رمانخانه‌ و سه‌ر كار ده‌كرێت. ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ده‌كرێت كه‌ پێویسته‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ پۆلیس ئاگادری هاتووچۆكه‌ی بێت.

چۆن هاتووچۆ ڕێگه‌ پێدراوه‌؟

سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیه‌ یۆنانیه‌ی كه‌ وڵاتانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ یۆنان، هه‌موویان كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن، پێشنیار له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌موویان بخه‌نه‌ هۆتێله‌كان بۆ كه‌ره‌نتینه‌ كردنیان.

له‌ ئێستادا له‌ ناوچه‌ی ڤاریكیزا و كاڤوری، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری ساڵۆنیكیش هاتووچۆ به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه‌. فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینایش به‌ ته‌واوه‌تی داده‌خرێت چونكه‌ به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه‌و كه‌ له‌ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، ڤایرۆسی كۆرۆنه‌یان به‌ جانتاكانیانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

چاوه‌ڕوانی زانیاری زیاتر بن له‌ ماڵپه‌ڕ و په‌یجی پشتی-نیوز له‌ دوای كاتژمێر 18:00ی ئه‌مڕۆ
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close