په‌نابه‌ران

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: له‌ كۆتایی مانگی دووه‌وه‌ 150.000 كۆچبه‌رمان ناردۆته‌ وڵاتی یۆنان

سوله‌یمان سۆیلو: فیشه‌ك و غازی فرمێسك ڕێز، یۆنانیه‌كانمان تۆپباران كردووه‌

وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو ڕایگه‌یاند، له‌ دوای 28/2/2020، نزیكه‌ی 150.000 كۆچبه‌رمان ڕه‌وانه‌ی ناو خاكی یۆنان كردووه‌.

 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سه‌ر سنوری وشكانیدا، به‌ فیشه‌ك و غازی فرمێس ڕێژ، هێزه‌كانی یۆنانیان تۆپباران كردووه‌ و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات دووباره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرد، كه‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی 150.000 كۆچبه‌ریان ناردۆته‌ ناو خاكی یۆنان.

له‌ ڕاستیدا، حكومه‌تی یۆنان، سنوره‌كانی وشكانی خۆی، له‌ دوای كردنه‌وی سنوره‌كانی توركیا، داخستووه‌ و ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ به‌ هیچ كۆچبه‌رێك ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بێت. ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه‌ تووانیویانه‌ به‌ نایاسایی ده‌ربازی ناو خاكی یۆنان بن، هه‌موویان ده‌ستگیر كراون و له‌ ئێستادا كه‌ زیندانیدان، چونكه‌ مافی په‌نابه‌ری به‌ بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، ڕاگیراوه‌.

ده‌قی قسه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو:

له‌ سنوری وشكانیدا له‌ ئێڤرۆس له‌ 28/2 به‌دواوه‌وه‌، 148.360 كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته‌ خاكی ئه‌وروپا. له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ده‌ریای ئیجه‌وه‌ 2.300 كۆچبه‌ر گه‌یشتوننه‌ته‌ ناو خاكی یۆنانه‌وه‌. ده‌توانم بڵێم به‌ گشتی 150.600 كۆچبه‌ر گه‌یشتنه‌ خاكی ئه‌وروپا.

له‌ ئێستادا، 4.600 كۆچبه‌ر ماونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ر سنوری وشكانی توركیا و یۆناندا كه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ده‌رباز بن. ئێمه‌ هه‌موو هاوكاریه‌كیان بۆ جێ به‌جێ ده‌كه‌ین و ڕۆژانه‌ خواردن و پێداویستی تایبه‌ت. سه‌ربازه‌ یۆنانیه‌كان كێشه‌مان بۆ دروست ئه‌كه‌ن. ئێمه‌ زیاتر له‌وان، 10 جار وه‌ڵامان داوه‌ته‌وه‌. ده‌توانم بلێم به‌ فیشه‌ك و غازی فرمێسك ڕێژ یۆنانیه‌كانمان تۆپباران كردووه‌ به‌ به‌رده‌وامی. پێویستیش بكات. دووباره‌ی ئه‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا، جێگری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، گیۆرگۆس كوموچاكۆس (Giorgos Koumoutsakos) قسه‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیای ڕه‌ت كردوه‌وه‌ و وتی:
توركیا هه‌والی ناڕاست (Fake News) بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ئامانجی له‌م مه‌به‌سته‌دا هه‌یه‌. توركیا، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پلانی ئه‌وه‌ی دانابوو بۆ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كان. سوله‌یمان سۆولو ڕاسته‌وخۆ له‌ مانگی 4/10/2019دا له‌ كاتی سه‌ردان كردنم بۆ ئه‌نقه‌ره‌، ڕاسته‌وخۆ به‌ منی وت، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا بودجه‌ی زیاترمان بۆ ته‌رخان نه‌كات، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 50.000 كۆچبه‌رتان بۆ ئه‌نێرم و ڕۆژی دوشه‌ممه‌یش 70.000 كۆچبه‌ر.
ئه‌مه‌ پلانێكی توركیایه‌ كه‌ ئێش و ئازاری كۆچبه‌ران به‌كار دێنێت بۆ مه‌رامی سیاسی خۆی. سنوره‌كانمان داخراوه‌ ده‌بن و هه‌میشه‌ پارێزراو ئه‌بن
به‌ڤیدیۆ ده‌قی وته‌كانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو:

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close
Close