په‌نابه‌ران

موچه‌ی په‌نابه‌ران زیاد ده‌كات

به‌هیۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ یۆنان و ڕاگرتنی هاتوچۆ، بڕیار درا موچه‌ی په‌نابه‌ران زیاد بكرێت.

 

وته‌بێژی UNHCR له‌ یۆنان، ستێلا نانو (Stella Nanou) له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، موچه‌ی په‌نابه‌ران زیاد ده‌كات.

خاتو نانو ئه‌وه‌شی وت، ” بۆ پێداویستی پاك و خاوێنی و كڕینی كه‌لو په‌ل وه‌ك ده‌مامك بۆ پاراستن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، موچه‌كانیان زیاد ده‌كات به‌ڵام هێشتا دیاری نه‌كراوه‌ به‌ تاكیدی چه‌ند بۆ هه‌ر كه‌سێك زیاد ده‌كات.

له‌ پرسیارێكی پشتی-نیوز دا سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه‌ موچه‌ی په‌نابه‌ران ده‌برێت، وته‌بێژی UNHCR ڕایگه‌یاند:

نه‌خێر  ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ ڕاستی. به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ته‌نها له‌ دورگه‌كانی لێسڤۆس، لێرۆس، سامۆس، كیۆز، رۆدۆس، موچه‌كانیان چه‌ند ڕۆژێك دره‌نگ ده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئامێری ATMی بانكه‌كاندا په‌نابه‌ران كۆ نه‌بنه‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش حكومه‌تی یۆنان، ئامێری ATMی بانكه‌كان داده‌نێت نزیك له‌ كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران تاكو به‌ ئاسانی موچه‌كانیان وه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش چه‌ند ڕۆژێك موچه‌كانیان دره‌نگ ده‌كه‌وێت.

خاتو نانو ئه‌وه‌شی بۆ پشتی-نیوز ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی بڕیار وابوو به‌هۆی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له‌م ماوه‌یه‌دا موچه‌كانیان ببرێت، به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، تاكو كۆتایی مانگی 5 موچه‌كانیان وه‌رده‌گرن بێ كێشه‌. تا ئه‌وكاته‌یش چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌كرێت، به‌ به‌رده‌وامی موچه‌ وه‌رده‌گرن.

هه‌ورامان خالید

په‌یامنێری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

Related Articles

Back to top button
Close