په‌نابه‌ران

پەنابەرێک لە یەکێک لە کەمپەکانی یۆنان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو


پەنابەرێک  لە کەمپی ریچۆنا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە

 

په‌نابه‌رێكی ئێفریقی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئالێكساندرا كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ منداڵی بوو، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان، ئافره‌ته‌ ئەفریقیه‌كه‌ له‌ كه‌مپی ڕیچۆنا، نشته‌جێیه، کە دەکەوێتە باکوری شاری ئەسینا‌ و نزیكه‌ی 3000 په‌نابه‌ری تێدا ده‌ژین. پزیشكان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن، ئایه‌ له‌ كه‌مپی ڕیچۆنا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ یاخود له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌،

پشكنین كراوه‌ بۆ منداڵی ئافره‌ته ئەفریقیه‌كه‌ هێشتا ئه‌نجامه‌كان ده‌رنه‌چوون به‌ڵام ھاوسەری ئافره‌ته‌كه‌ له‌ پشكنیندا ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسۆ كۆرۆنا نیه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا 10 پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لێكساندرا كه‌ هاوكاریان كردووه‌ له‌ كاتی مناڵ بوونی، كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی ڕیچۆنه‌ ده‌ڵێت، مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌ ئه‌فریقیه‌كه‌ له‌ كه‌مپه‌كه‌ تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوبێت، چونكه‌ به‌ زوترین كات له‌ نێو كه‌مپه‌كه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ .

هه‌ورامان خالید

په‌یامنێڕی Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

Related Articles

Back to top button
Close