په‌نابه‌ران

یۆنان: 20 پەنابەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ڕۆژی سێشەمە پەنابەرێکی ئەفریقی دوای منداڵبوونی لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی ئەسینا،پشکنینی بۆکراو دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

 

ئافرەتێکی ئەفریقی دوای لەدایک بوونی کۆرپەکەی پشکنینی پزیشکیان بۆ ئەنجامداو دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە،دوابەدوای ئەم پشکنینە  10 پزیشکی نەخۆشخانەکە کە پەیوەندیان بە ئافرەتەکەوەهەبوو خرانە کەرەنتینەوە. هەروەها وەزیری تەندرووستی یۆنان داوای کرد بەچڕی بەدواداچوون بکرێت تاکوو بزانن لەکوێ وە ئەم پەنابەرە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

پەنابەرە ئەفریقیەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کەمپی  ڕیچۆنە نیشتەجێن کە دەکەوێتە باکوری ئەسینا ، بەبڕیاری وەزیری تەندرووستی و تیمی پزیشکانی ڕوبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 تەواوی پەنابەرانی کەمپەکە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ بخرێنە کەرەنتینەوە.

لە هەمان کاتدا پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی  ناوچەی ڕیچۆنە  دەورو بەری کەمپەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد بە مەبەستی  ئەوەی تەواوی پەنابەرەکان پشکنینان بۆ بکرێتوو ڕێگری بکەن لەبڵاو بوونەوەی  ڤایرۆسەکە  لە ئەنجام دا دەرکەوت 20 پەنابەری کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان بێ ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان هەبێت  سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری پەنابەرانی  یۆنان بڕیاری دا  بەهیچ شێوەیەک پەنابەرانی ئەوکەمپە بۆماوەی 14 ڕۆژ مافی چوونە دەرەوەیان نەبێت تاکو ئەنجامی تەواوی پشکنینەکانی پەنابەرەکان دەردەچێت.

کەمپی ڕیچۆنە کەنزیکەی  3000 پەنابەری تێدا هەن لەنێوانیشیاندا پەنابەری کوردی باشور و ڕۆژئاواش.

هەورامان خالید

پەیامنێری :پشتی نیوز

 

تاگ
زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

Related Articles

Back to top button
Close