کوردستان

هیڕشی وەحشیانەی تۆڕی هاوبەشی ئیتڵاعات و ئاسایشی زۆنی سەوز بۆ سەر ڕۆژنامەوان عەدنان ڕەشیدی

 

بەپشتبەستن بەهەندێک سەرچاوە: ئەنجامدەرانی هێرشی وەحشیانەی سەر ڕۆژنامەوان عەدنان ڕەشیدی لە شاری پێنجوين تۆڕێکی هاوبەشی ئیتڵاعاتی ئێران و ئاسایشی زۆنی سەوز بووە. سەرەڕای ئەو هێرشە وەحشیانەیە کە کرایە سەر ڕەشیدی و هاوسەر و مەنداڵەکەی لە رۆژی 11ی مارس 2020. هیشتاش هەڕەشەی کوشتن لەو ڕۆژنامەوانەی کوردی ڕۆژهەلات دەکرێت و داوای لێدەکرێت پاشگەزببێتەوە لەو سکاڵایە کە تۆماریکردووە لە دادگا لەسەر کەسانی تاوانکاری ئەو تۆڕە هاوبەشەی ئیتڵاعات و ئاسایشی زۆنی سەوز.

ئاسایشی زۆنی سەوز بۆ چەواشکردنی ڕای گشتی هەوڵی ئەوەدەدات بە دروستکردنی سیناریۆ کەیسی هێرشی وەحشیانەی سەر ڕۆژنامەوان عەدنان ڕەشیدی و هاوسەر و منداڵەکەی بکاتە کەیسێکی کۆمەڵایەتی دروستکراوی بێبنەما.

دیارە یەکەم جار نیە بە هاوکاری تۆڕە هەماهەنگی کارەکانی نێو ڕیزەکانی دەزگای ئاسایشی زۆنی سەوز و ئیتڵاعاتی ئێران پیلانی هێرشی وەحشیانە و تیرۆر و ڕفاندنی ڕۆژنامەوان و چالاکانی مەدەنی ڕۆژهەلاتی کوردستان دەدرێت لە هەرێمی کوردستان. لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەتایبەتی بەم دوایانە چالاکانی کوردی ڕۆژهەڵات لە باشوری کوردستان بە پیلانی جۆر بە جۆر تیرۆر کراون، هێرشی وەحشیانەیان کراوەتە سەر، هەوڵی ڕفاندنیان دراوە بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بە زۆر بۆ ئێران، بەشێوەی بەردەوام لە ژێر چاودێری تۆڕە سیخۆڕەکانن.

بەرپرسانی باڵای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_ئێران نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بە نوسینی بەیاننامەیەک و بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەگەڵ ڕەشیدی بەتەنها بەس نیە. عەدنان ڕەشیدی و خانەوادەکەی ژیانیان لە مەترسیدایە و پێویستیان بەوەیە بیانپارێزن لەو هەڕەشە بەردەوامانەی تۆڕی هاوبەشی ئیتڵاعات و ئاسایشی زۆنی سەوز. تکایە بە هانای ڕشیدیەوە بچن. هەرچەندە نیوە گیانیان کردووە و کەسایەتی خانەوادەکەیان تیرۆر کردووە. بەڵام هێشتاش هەڕەشەی تیرۆر و ڕفاندنی ڕەشیدی بەردەوامە لە لایەن ئیتڵاعاتی ئێران بە هەماهەنگی ئاسایشی زۆنی سەوز.

بەهۆی ئەو هێرشە وەحشیانەیە کە کراوەتە سەری عەدنان ڕەشیدی باری تەندروستیشی باش نیە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزشکی هەیە.

عەدنان ڕەشیدی ڕۆژنامەوان و چالاکی بواری مافەکانی مرۆڤ پێش ئەوەی ڕوو لە باشوری کوردستان بکات. هەشت ساڵ وەکو بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە ئێران دەستبەسەر بووە.


بەهمەن حەسەن

2020-04-06

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close