جیهانکوردستان

ئێران پیلانی تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی هەیە

عەلی جەوانمەردی”ڕۆژنامەوانی چالاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایڤێکدا کە لە ٢٢ی ئابریل/نیسان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەتەوە. زانیاری لەسەر پیلانێکی ڕژێمی ئێران لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەخاتە ڕوو. کە چۆن تاران بە نیازە لە ڕێگەی ئەو هەژموونەی کە هەیەتی لە عێراق بشێوی و نا،ئارامی بخاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

جەوانمەردی زیاتر باس دەکات و دەڵێت: دوای ئەوەی ئەمەریکا ژمارەی بنکە سەربازیەکانی لە خاکی عێراق لە ١٢ بنکەی سەربازیەوە کەم کردووەتەوە بۆ سێ بنکەی سەربازی کە بنکەیەکیان لە هەرێمی کوردستانە. ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی سوپای قودسی تیرۆریستی باڵی دەرەوەی سوپای پاسداران وە هاوپەیمانەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە پیلانی داڕێژراوی پێشوەختە. بەنیازە بە دروستکردنی ئاڵۆزی و بشێوی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ڕێگە نەدات ئەمەریکا پێگەی خۆی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی-عێراق بەهێز بکات.

ئەو ڕۆژنامەوانە چالاکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاشیگەیاند: ئەوەی گرنگە کە چۆن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکان بە شێوەیەکی ژیرانە ڕووبەڕووی ئەو پیلانەی ڕژێمی ئێران دەبنەوە لە ئەگەری تێکدانی بارودۆخی ئاسایشی کوردستان و نەبنە بەشێک لە ململانێکانی نێوان تاران و واشنگتۆن.

عەلی جەوانمەردی” لەسەر پیلانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و هێرشی بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان زانیاری ئەوەش دەخاتە ڕوو و دەڵێت: لە ئایندەدا بە دیار دەکەوێت ئەو لایەن و هاوپەیمانانەی ڕژێمی ئێران کێن؟ لە هەرێمی کوردستان دەبنە هاوکاری تاران بۆ هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەو هێرشی بنکە سەربازیەکانی ئەمەریکا لە هەڕێمی کوردستان و تێکدانی ئاسایشی کوردستانی باشور.

جەوانمەردی لە بەشێکی دیکەی لایڤەکەیدا دەڵێت: کەیسی زیندانی سیاسی لە سێدارە دراوی کوردی ڕۆژهەڵات مستەفا سەلیمی کە پێش لە سێدارەدرانی لە هەرێمی کوردستان ڕادەستی ڕژێمی ئێران کرایەوە. ئەو کەیسە تەنها پەیوەندی بە سەلیمی خۆیەوە هەیە وەکو کوردێکی ڕۆژهەڵات وە پەیوەندی بە مەسەلەی دیکەوە نیە کە زۆر کەس و لایەن بە لێکدانەوەی هەڵە کەیسەکەیان لکاندوە بە مەسەلەی دیکەوە کە ئەمە دورە لە ڕاستیەوە.

جەوانمەردی وتیشی: چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو لیژنەیە دەکەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکی هێناوە لەسەر کەیسی مستەفا سەلیمی. ئەگەر داوامان لێبکرێت ئێمەش ئامادەین بەڵگەی حاشا هەڵنەگری زیاتر لەسەر کەیسی مستەفا سەلیمی بدەین بەو لیژنەیە کە حکومەتی هەرێم پێکیهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی ڕادەستکردنەوەی سەلیمی بە ئێران لە هەرێمی کوردستان.

ئامادەکردنی ڕاپۆرت: بەهمەن حەسەن

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close