په‌نابه‌ران

هۆڵەندا تاوتوێی وەرگرتنی بەشێک لە منداڵانی کەمپەکانی یۆنان دەکات

لە نامەیەکدا کە پێکهاتووە زیاتر لە سەد کەسایەتی و ڕێکخراوی مەدەنی داوا لە کابینەی حکومەتی هۆڵەندا کراوە بەشێک لەو منداڵە پەنابەرە بێسەرپەرەشتانەی کەمپەکانی یۆنان وڵاتی هۆڵەندا وەریانبگرێت و شوێن و ڕێگایان بۆ دابین بکات.

 

لەو نامەیەدا کە پێشکەشی حکومەتی هۆڵەندا کراوە، تیایدا کەسایەتی سیاسیی، دکتۆر، کەسایەتی ئاینیی، زانایان و ڕێکخراوە مەدەنیەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پرسی هاوکاری پەنابەران، وەهەروەها چەندین شارەوانی شارەکان داوایانکردووە. هەرچی زووە حکومەتی هۆڵەندا بڕیار لەسەر وەرگرتنی بەشێک لەو منداڵە پەنابەرانەی کەمپەکانی یۆنان بدات و بیانهێنێتە هۆڵەندا.

ئەو کەسایەتی و ڕێکخراوە مەدەنیانە ئاماژەیان بەوەداوە کەوا لەم بارودۆخە هەستیارەدا کە نەخۆشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا هەیە زیاتر پێویستە خەمخۆری بنویندرێت بۆ ڕزگارکردنی ئەو منداڵە پەنابەرە بێسەرپەرەشتانەی کەمپەکانی یۆنان پێش ئەوەی کارەساتی مرۆیی ڕووبدات.

بەپێی زانیاری ڕێکخراوە مەدەنیەکانی هۆڵەندا شارەوانیەکانی شارە جیاوازەکانی وڵاتی هۆڵەندا ئامادەی ئامادەکاریان بۆ پێشوازی 500 منداڵی پەنابەر نیشانداوە. بەڵام لەئەگەری نیشاندانی ڕەزامەندی حکومەتی هۆڵەندا بۆ وەرگرتنی ئەو منداڵە بێسەرپەرەشتانە لە کەمپەکانی یۆنان. دواتر ئاشکرا دەکرێت ڕێژەی وەرگرتنی ئەو منداڵە پەنابەرانە چەند کەس دەبن. بەپێی هەماهەنگیەک کە کراوە لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا تایبەت بە کەیسی ئەو منداڵە پەنابەرانەی خوار تەمەن 18ساڵ لە کەمپەکانی یۆنان.

مەرجی وەرگرتن و ڕاگواستنی ئەو منداڵە پەنابەرانە لە کەمپەکانی یۆنان بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ئەوەیە”دەبێت تەمەنیان لەژێر 18ساڵ بێت و بێ دایک و باوک و بێسەرپەرەشت بن. واتا بەپێی ئەو هەماهەنگیە کە کراوە لەسەر ئەو کەیسە لە کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە ئایندەدا ئەو مەنداڵانە کە وەردەگیرێن لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. کەسانێک وەکو کەسوکار، یان باوک و دایک و سەرپەرەشت جارێکی دیکە ناتوانێت خۆی بکاتەوە بە خاوەنی ئەو پەنابەرە منداڵەی کە بەو مەرجانە وەرگیراوە کە ئاماژەمان پێکردووە لە ڕاپۆرتە هەواڵەکەدا.

ئامادەکردنی ڕاپۆرت:

بەهمەن حەسەن

سەرچاوە: ئاژانسەکانی هۆڵەندی

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close