په‌نابه‌ران

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرێت دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕادیۆیه‌كی یۆنانی ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ داهاتوودا مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرێت، دیپۆرت ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕادیۆیه‌كی یۆنانی، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس (Notis Mitarakis) ڕایگه‌یاند:

بڕیارمان داوه‌ له‌م ساڵدا چی دیكه‌ په‌نابه‌ران نه‌خه‌یه‌نه‌ ناو هۆتێله‌كانه‌وه‌ و هه‌موو كه‌مپه‌كانی یۆنان داخراوه‌ بن و له‌ ژێر كۆنترلدا بن.

به‌ پێی وته‌ی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌ نێو ساڵى 2020 دا، وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان چی دیكه‌، هۆتێل به‌كار ناهێنن بۆ په‌نابه‌ران به‌ڵكو هه‌موویان ده‌خرێنه‌ كه‌مپی داخراو و له‌ ژێر چاودێری و كۆنترۆڵی حكومه‌تی یۆناندا ده‌بن.

میتاراكیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ نێو  هاویندا،به‌ نیازن ته‌نها چه‌ند كه‌سێك له‌ په‌نابه‌ران بخه‌نه‌ هۆتێله‌كان كه‌ له‌ حاڵه‌تی تایبه‌تدان .

سه‌باره‌ت به‌ مافی په‌نابه‌ری، میتاراكیس به‌ ڕادیۆی  Protothemaی ڕاگه‌یاند:

به‌ نیازین یاسای تووندتر جێ به‌جێ بكه‌ین تاكو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دڵنیان په‌نابه‌رن مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرن. هه‌ر كه‌سێك مافی په‌نابه‌ری وه‌رنه‌گرێت دیپۆرتی ده‌كه‌ینه‌وه‌. وڵاته‌كه‌مان واڵا نیه‌ بۆ كۆچبه‌ری نایاسایی.

ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نێو په‌رانه‌به‌راندا، میتاراكیس گوتی كه‌ تا ئێستا 100.000 په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه‌ و ته‌نها 200 تووشبووی كۆرۆنا هه‌ن له‌ نێو كۆچبه‌ر و په‌نابه‌راندا كه‌ هه‌مووان له‌ باكوری یۆنانن. هیچ حاڵه‌تێكی مردوومان نیه‌ له‌ نێو په‌نابه‌راندا و هیچ كۆچبه‌رێكیش ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ هاوڵاتیانی یۆنانی نه‌گواستۆته‌وه‌.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close