په‌نابه‌ران

یۆنان: تا كۆتای ئه‌م مانگه‌ 2.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی یۆنان ده‌كرێن

له‌ سه‌ر بڕیاره‌ وه‌زیری په‌نابه‌ران 2.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و باكوری ئه‌سینا ڕه‌وانه‌ ده‌كرێن

به‌ بڕیاری وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، تا كۆتایی مانگی ئه‌یپریڵ، 2.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆنانه‌وه‌ به‌ره‌و شار و شارۆچكه‌كانی باكوری ئه‌سینا ده‌گوازرێنه‌وه‌.

وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس (Notis Mitarakis) له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه‌ تا كۆتای ئه‌م مانگه‌  نزیكه‌ی 2.000 په‌نابه‌ر له‌ دورگه‌كانی یۆنانه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی كه‌مپ و هۆتێله‌كانی شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرێن.

میتاراكیس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ سه‌ره‌تا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ دورگه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ كه‌ له‌ حاڵه‌تی تایبه‌تدان یاخود نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌ گه‌ڵه‌، به‌ته‌مه‌نن و پێویستیان به‌ خزمه‌تی تایبه‌ته‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی، كه‌ پشكنین بۆ هه‌موو په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانی دورگه‌كاندا كراون و هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو نیه‌ تا ئێستا. هه‌ر بۆیه‌، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ڕه‌وانه‌و باكوری یۆنان ده‌كرێن، ده‌خرێنه‌ هۆتێل دوور له‌ شار و  شوێنه‌ گشتیه‌كان بۆ پاراستنی خۆیان و هاوڵاتیانیش.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close