وتار

مستەفا کازمی دەتوانێت چیبکات؟

بنبڕکردنی گەندەڵی و بەرقەراری پێکەوە ژیانی ئاشتی لەو عێراقەی کە بە ئەمڕۆیان گەیاندووە، بە گۆڕینی دەیان سەرۆکوەزیرانی دیکەش چاک نابێتەوە. ئەمەی ئەیڵێم لە بێ ئۆمێدی نیە، بەڵکو لە ڕوانگەی واقع بینانەیە.

جیاوازی #کازمی لەگەڵ محەمەد عەلاوی و عەدنان زڕفی، ئەوەیە، #مستەفا_کازمی ئەو کارەکتەرەیە کە بە دڵی زۆربەی لایەنە سیاسیەکانە و دەتوانێت جارێکی دیکە هاوسەنگی لە نێوان ئەو گەندەڵکارانە ڕێکبخاتەوە کە ئیدارەی دەوڵەتی نیمچە شکستخواردوی عێراق دەکەن لە دوای ساڵی 2003وە. ئیتر ڕووبارێک خوێن و دەیان ڕووباری دیکەی خوێنی خۆپیشاندەرانی عێراقی بڕێژدرێت لە پێناو سەرەتایترین مافەکانیان و چاکسازی، بۆ حیزب و لایەنەکان هیچ بایەخی نیەو نەبووە.

دەوڵەتی عێراق بە هەموو دامەزراوەکانیەوە غەرقی گەندەڵی بووە و کەرامەت و ئیعتیباری هاوڵاتی عێراقی لە ئاستی نێو دەوڵەتی لە نزمترین ئاستدایە. کوردیش بەشێکە لەو واقیعە تاڵە. تەنها شتێک هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی دیکەی عێراق جیادەکاتەوە ئەویش نیمچە ئاسایشێکەو ئەوەش بە هیمەتی خەڵکی کوردستان خۆیەتی کە هاوکاری دەزگا ئەمنیەکانی هەردوو ناوچەی زۆنی “زەرد و سەوز” دەکەن. ئەگەر نا، زۆر ڕۆژان هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و ئێران ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن بەڵام نە حکومەتی هەرێم نە حکومەتی بەغدا ئەو هێز و هەیبەتەی دەوڵەت بوونی نیە تا بتوانێت ڕێگری بکات لەو هێرش و تۆپبارانکردنەی دەوڵەتانی دراوسێ بۆسەر سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

تەنها یەک ڕێگا چارە هەیە بۆ دەرباز بوونی عێراق لەو ڕەوشە زۆر خراپە. ئەویش بەڕێگەی بۆمبێکی ئەتۆمی بە جۆرێک بتواندرێت هەموو عێراق یەکسانی خاکەکەی بکات. دواتر ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی کە سەرپەرەشتی ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن. دەتوانن عێراقێکی نوێ بنیاد بنێنەوە. کە پێکەوە ژیانی ئاشتی و ئارامی تیایدا جێگیربکرێت و عێراق ببێتە نموونەی وڵاتە پێشکەوتووەکان لە هەموو بوارەکاندا.

ئەوکات نەوەی نوێی عێراقی دەتوانێت بە کەرامەتەوە بژی. چوونکە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا هەموو ئەو ڕژێم و لایەنە سیاسیانەی کە دەوڵەتی عێراقیان ئیدارە کردووە. جگە لە کشتوکاڵ کردنی گەندەڵستان و شەڕ و بڵاوکردنەوەی ڕق و کینە و ستەمکاری بەرامبەر کورد و نەتەوەکانی دیکەی غەیری عەرەبی هیچی دیکەیان نەکردووە.

بەهمەن حەسەن

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close