ڤیدیۆ

به‌ڤیدیۆ: هێزی ده‌ریاوانی توركیا كۆچبه‌ری نایاسایی به‌ره‌و دورگه‌كانی یۆنان ڕه‌وانه‌ ده‌كه‌ن

له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا هاوكاری كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن به‌ به‌له‌م بگه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان له‌ ده‌ریایی ئیجه‌دا به‌ڵام دوای گه‌یشتنی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان، كۆچبه‌ره‌كانیان ڕاگرت له‌ خاكی توركیا

ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریاوانی توركیا هه‌وڵی دا به‌له‌مێك به‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا بگه‌یه‌نێته‌ ناو ئاوی یۆناندا به‌ڵام له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ ڕێگریان لێكرا.

به‌ پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان توركیا و یۆنان واژوو كراوه‌، هه‌ر كاتێك به‌له‌مێك به‌ كۆچبه‌ره‌وه‌ له‌ ناو ئاوی توركیا ده‌بینرێت، پێویسته‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا ده‌ستگیریان بكات و دووباره‌ ڕه‌وانه‌ی توركیایان بكاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئه‌مڕۆ باسی ئه‌و ڕووداوه‌ی كردوو و ڕایگه‌یاند:

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌له‌مێك به‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ بینرا له‌ ئاوی توركیادا له‌ ده‌ریای ئیجه‌، ئێمه‌ هه‌وڵێكی زۆرمان دا و په‌یهوه‌ندیمان كرد به‌ هێزی ده‌ریاوانی توركیا، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كۆچبه‌ره‌كان بگه‌نه‌ ناو ئاوی یۆناندا. دواجار، به‌ره‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێزی ده‌ریاوانی توركیا گه‌یشته‌ شوێنی كۆچبه‌ره‌كان و ئه‌وانی كۆ كرده‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی توركیایان كرده‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی میدیاكانی یۆنان، توركیا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ری له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی خۆی كۆ كردۆته‌وه‌ و به‌ نیازه‌ له‌م هاوینه‌دا ڕه‌وانه‌ی دورگه‌كانی یۆنانیان بكات. هه‌ر بۆیه‌ حكومه‌تی یۆنان به‌ هاوكاری چه‌ند هێزی Frontex، هێزی زیاتری ده‌ریاوانیان ڕه‌وانه‌ی دورگه‌كان كردووه‌ بۆ پاراستنی سنوره‌كانی یۆنان له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا كه‌ سنوری یه‌كێتی ئه‌وروپاشه‌.
گرته‌ ڤیدیۆكه‌ لێره‌ ببینه‌:
هه‌ورامان خالید
په‌یامنێری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

Related Articles

Back to top button
Close