جیهان

سیاسه‌تمه‌دارێكی پێشووی كۆریای باكور: كیم جۆنگ ون گیانی له‌ ده‌ستداوه‌

بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژێكی داهاتوو گیان له‌ ده‌ستدانی كیم جۆنگ ون ڕابگه‌یه‌ندرێت

سیناریۆكان له‌ سه‌ر گیان له‌ ده‌ستدانی كیم جۆنگ ون، سه‌رۆكی كۆریای باكور به‌ره‌ به‌ره‌ زیاد ده‌كه‌ن و میدیاكانی جیهانیش رۆژانه‌ به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ سه‌رۆكی كۆریای باكور گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، ئێستا ئاماده‌باشی ده‌كرێت بۆ خوشكه‌كه‌ی كیم یۆ جۆنگ ببێته‌ جێگره‌وه‌ی كیم جۆنگ ون.

سیاسه‌تمه‌دارێكی پێشوی كۆریای باكور كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ بۆ كۆریای باشور، جی سۆنگ خۆ (Ji Seong-ho) ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ %99 كیم جۆنگ ون دوای نه‌سته‌رگه‌ریه‌كی دڵ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

سۆنگ خۆ به‌ ئاژانسی Yonhapی ڕاگه‌یاند:

زانیاریم پێگه‌یشتووه‌ كه‌ له‌ %99 كیم جۆنگ ون گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌م نزیكانه‌ حكومه‌تی كۆریای باكور هه‌واڵه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت. به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی من، كیم له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. بۆیه‌ تا ئێستا ڕانه‌گه‌یندراوه‌، چونكه‌ له‌ كۆریای باكور كێشه‌ی جێگره‌وه‌ی كیم جۆنگ ونیان هه‌یه‌. وه‌ك من بزانم، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، خوشكه‌كه‌ی ببێته‌ جێگره‌وه‌ی.

سی جۆنگ خۆ، سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد به‌ڵام باسی له‌وه‌ كرد كه‌ گومانی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌وه‌ ده‌ستی پێكرد كه‌ له‌ 15ی 4ی ئه‌مساڵدا له‌ ئاهه‌نگی ڕۆژی له‌ دایكبوونی باپیره‌ی به‌شدار نه‌بوو كه‌ هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ كۆریای باكور به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close