په‌نابه‌ران

یۆنان: 19 كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتنه‌ دورگه‌ی لێسڤۆس

ئه‌مه‌ دووه‌م به‌له‌می كۆچبه‌رانه‌ كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ ناو خاكی یۆنان

له‌ دوای لێشاوی په‌نابه‌رانی مانگی دوو كاتێك توركیا سنوره‌كانی كرده‌وه‌ به‌ڕووی په‌نابه‌ران و مافی په‌نابه‌ری له‌ ته‌واوی یۆنان ڕاگرت، ئه‌مه‌ دووه‌م به‌له‌می كۆچبه‌رانه‌ كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ دورگه‌كانی یۆنان.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌له‌مێك به‌ 19 كۆچبه‌ره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ ناوچه‌یه‌كی دورگه‌ی لێسڤۆس كه‌ هه‌موویان به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانی و ئێرانی بوون.

ئه‌مه‌ دووه‌م به‌له‌می كۆچبه‌رانه‌ كه‌ له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ ده‌گه‌نه‌ نێو خاكی یۆنان. یه‌كه‌م به‌له‌م له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ 51 كۆچبه‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌مان دورگه‌.

به‌ پێی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یۆنان، و ڕێگری گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌مووان پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر ڕه‌وانه‌ی شوێنی تایبه‌ت ده‌كرێن كه‌ له‌ێ بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن و دواتر ده‌توانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.

وه‌ك له‌ ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، یاسای مافی په‌نابه‌ری له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووه‌وه‌ گۆڕاوه‌ و بڕیار وایه‌، ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كانیان بكرێت و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close