په‌نابه‌رانڤیدیۆ

په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كانی كه‌مپی مۆریا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ كورد و ئێرانی ده‌كه‌ن

به‌هۆی ڕووداوێك له‌ سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان و ئێران، په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كانی مۆریا، داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كه‌ن

په‌نابه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كانی كه‌مپی مۆریا به‌هۆی ڕووداوێك له‌ سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان و ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ په‌نابه‌ره‌ كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێرانیه‌كان ده‌كه‌ن.

 

شایه‌تحاڵێك كه‌ له‌ نێو كه‌مپی مۆریایه‌ له‌ دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا، له‌ سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان و ئێران، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌فغانی هه‌وڵیاندا به‌ نایاسایی كۆچ به‌ره‌و ئێران بكه‌ن، ژماره‌یه‌ك ئێرانی ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ره‌ ئه‌فغانیه‌كان ئێنجامدا و دواتر به‌ زۆره‌مله‌ دیپۆرتی نێو خاكی ئه‌فغانستانیان كردنه‌وه‌.

دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌، ئه‌فغانیه‌كانی كه‌مپی مۆریا كه‌ زیاتر له‌ 15.000 كه‌س ده‌بن، ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان و ئێرانیه‌كان بكه‌ن. به‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان لێ ده‌كه‌ن و به‌شێك له‌ كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێو كه‌مپه‌كه‌، به‌هۆی مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانیان و بۆ خۆپاراستن له‌ كه‌مپه‌كه‌ هه‌ڵهاتوون و له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاویدا دوو ڕۆژ ده‌بێت له‌ خێمه‌دا ده‌ژین.

یه‌كێك له‌ شایه‌تحاڵه‌كان كه‌ كوردی رۆژهه‌ڵاتن له‌ لێدوانێكدا به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

ئێمه‌ له‌ترسی ژیانی خۆمان له‌ كه‌مپه‌كه‌ هه‌ڵهاتووین. كه‌مپی مۆریا زیاتر له‌ 25.000 په‌نابه‌ری تێدایه‌ كه‌ له‌ %80 ئه‌فغانین. كه‌مپه‌كه‌ هاوشێوه‌ی پایته‌ختی ئه‌فغانستانه‌ و شه‌وان ژیانمان له‌ نێو خێمه‌كاندا له‌ مه‌ترسیدایه‌. نزیكه‌ی 50 خێزانی نێو كه‌مپه‌كه‌، ئێرانی و كوردی رۆژهه‌ڵاتن، ئه‌وانی دیكه‌ زۆرینه‌یان ئه‌فغانین.

پێش دوو شه‌و، ئه‌فغانیه‌كان، ده‌ستدرێژی سێكسیان به‌رامبه‌ر كچێكی ئێرانی ته‌مه‌ن 5 ساڵ و كورێكی ئێرانی ته‌مه‌ن 9 ساڵ ئه‌نجامدا، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌ی كه‌ ئێرانیه‌كانی سه‌ر سنوری ئه‌فغانستان ئه‌نجامیاندا.

له‌ ئێستادا، ژماره‌یه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵاتی كه‌مپی مۆریا و چه‌ند په‌نابه‌رێكی ئێرانی، له‌ ترسی ژیانی خۆیاندا، له‌ كه‌مپه‌كه‌دا هه‌ڵهاتوون و ڕوویان له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی دورگه‌كه‌ كردووه‌ و له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close