په‌نابه‌ران

ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌زگای مافی په‌نابه‌ری (كاتێخاكی)

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دوێنێ ڕۆژی دوشه‌ممه‌ 18/5/2020, یه‌كه‌م ڕۆژی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی مافی په‌نابه‌ری بوو و به‌شێكی زۆر له‌ په‌نابه‌ران بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌ ڕێنمایه‌ ته‌ندروستیه‌كان بگرن و بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌ بوونیان له‌و ده‌زگانه‌ بكاه‌ت، ڕاگه‌یاندنێكی فه‌رمی بڵاو كرده‌وه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌، وێنه‌ و ڤیدیۆی په‌نابه‌ران له‌ به‌رده‌م ئه‌و ده‌زگانه‌ بڵاو بۆیه‌وه‌ و میدیا و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی یۆنانیش دیمه‌نه‌كانیان گواسته‌وه‌ و ڕه‌خنه‌یان له‌ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران گرت و ئه‌مڕۆ وه‌زیر ناچار كرا و به‌یانامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی به‌یانامه‌كه‌ به‌ زمانی كوردی

ڕێزگرتن له‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی مافی په‌نابه‌ری

تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری به‌ ئاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ له‌ دوێنێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوای دوو مانگ ده‌ست به‌كار بۆیه‌وه‌. ده‌زگاكان ئه‌م ماوه‌یه‌به‌هۆی كۆرۆنا كاره‌كانی ڕانه‌گرتبوو به‌ڵكو به‌ شێوه‌یه‌كی كار كردن له‌ ماڵه‌وه‌، كارمه‌نده‌كان كاریان ده‌كرد و له‌ مانگی 3 و 4دا زیاتر له‌ 22.000 بڕیار له‌ سه‌ر كه‌یسه‌كان ده‌رچوون.

بۆ خۆ پاراستن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروست كردنی قه‌ره‌باڵخی له‌ به‌رده‌م ده‌زگاكاندا، چه‌ن بڕیارێك دران:

  • بۆ ماوه‌ی 6 مانگ هه‌موو ئه‌و مافی په‌نابه‌ریانه‌ (ئیقامه‌كان) و ئۆزڤایزه‌كان درێژكرانه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌سه‌رچوو بوون، تاكو پێویست به‌ ئاماده‌بوونیان نه‌كرێت له‌ ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری.
  • چاوپێكه‌وتنی په‌نابه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی و مۆڵه‌ت وه‌رگرتن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
  • خۆ تۆمار كردن له‌مه‌و دوا به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنی ده‌كرێت
  • له‌ شوێنی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری له‌ %50ی كارمه‌ندان كار ده‌كه‌ن
  • هه‌موو ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان دراوه‌ به‌ ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری تاكو به‌شێوه‌یه‌كی خۆ پاراستن له‌ كۆرۆنا كاره‌كان به‌ڕێوه‌ بچن
  • داوا ده‌كرێت له‌ هه‌موو په‌نابه‌ران كه‌ ڕوو له‌ ده‌زگاكان ده‌كه‌ن، ماسك و ده‌مامك به‌كار بێنن له‌ كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌یان بۆ ناو ده‌زگاكان
  • ده‌مامك و ده‌ستكێش و جێڵی پاكه‌ره‌وه‌ی ده‌ست به‌ هه‌موو كارمه‌نده‌كان دابه‌ش كراون

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌موو ڕێنماییه‌كان به‌ چه‌ندین زمانی جیا جیا بڵاو كراونه‌ته‌وه‌. دوێنێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، به‌شێكی زۆر له‌ په‌نابه‌ران بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، له‌ به‌ره‌به‌یانیه‌وه‌ ڕوویان له‌ ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری كرد و قه‌ره‌باڵغیان دروست كرد به‌ڵام دوای ئاگادار كردنه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ له‌ پێویست ناكات سه‌ردان بكه‌ن بۆ نوێ كردنی ئێوراقه‌كانیان، دۆخه‌كه‌ چۆڵ كرا. ئه‌وه‌ش بوو به‌ واتای ئه‌مڕۆ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، دیمه‌نی به‌رده‌م ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری زۆر جیاواز بن، به‌شێكی كه‌می په‌نابه‌ران ڕوویان كرده‌ ده‌زگای كاتێخاكی و هیچ گرفتێكیش له‌ نێو ده‌زگاكه‌دا ڕووی نه‌دا.

هه‌روه‌ها، هێزی زیاتری پۆلیس كرانه‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ بۆ ته‌واوی ده‌زگاكانی مافی په‌نابه‌ری له‌ یۆنان”

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News 

تاگ
زیاتر ببینه

Related Articles

Back to top button
Close