په‌نابه‌ران

یونان: ئافرەتێکی ئەفغانی بەشێوەیەکی دڕندانە لەکەمپی مۆریا کوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی لەکەمپی مۆریا لەدوورگەی لێسڤۆس ئافرەتێکی تەمەن 23 ساڵی ئەفغانی بەدەستی ئافرەتێکی کە بەچەقۆ کووشت.

بەپێی زانیاریەکان  کەدەستی ماڵپەری پشتی نیوز کەوتوون  ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک منداڵی ئەفغانی لەنێوان خۆیاندا تووشی شەردەبن، دواتر دایکی یەک لە منداڵەکان تووشی دەمەقاڵێ دەبێت لەگەل دایکی منداڵێکی دیکەی نێو شەرەکە و دواجار ئافرەتە تەمەن 23 ساڵەکە بەچەقۆ پەلاماری دایکی منداڵەکەی کەدەداتوو چەند چەقۆیەک لەمڵی دەدات وبەشێوەیەکی دڕندانە دەیکوژێت،

لەئێستادا بکوژەکە لەلایەن پۆلیسی میتیلینیەوە دەسگیر کراوە، و لە لێکۆلینەوەدایە

بڕیار وایە سبەینێ خێزانی وکەسوکاری بکوژەکە لەکەمپی مۆریا بگوازرێنەوە بۆکەمپێکی دیکە تاوەکوو شەرو کوشتاری دیکەوەک تۆڵەسەندنەوە ڕوونەدات،

هەورامان خالید

پەیامنێری پشتی نیوز

 

تاگ
زیاتر ببینه

Hawraman Khalid

نووسەرو ڕۆژنامەنووس

Related Articles

Back to top button
Close